سەبارەت بە هۆژان

ڕێکخراوەی زانستی-فەرھەنگیی ھۆژان کوردستان، رێکخراوەیەکی مەدەنی، قازانج-نەویست، کراوە و پسپۆڕ-بنەمایە و ھەروا کە لە ناوەکەیەوە دیارە ڕێکخراوەیەک بۆ کار لەسەر گەشەی زانستی و فەرھەنگیی کوردستانە. پەرەسەندنی ئاستی زانستی کۆمەڵگا و گەشەپێدانی زمانی زانستیی کوردی دوو ئامانجی سەرەکیی ھۆژان لەم قۆناغەدایە.
وەک ھەنگاوێکی سەرەتایی و به مەبەستی کۆکردنەوەی ھێز و شارەزایی خوێندکارانی کوڕ و کچی کورد، به پێویستمان زانی که دامەزراوەیەکی فەرمی و یاسایی دامەزرێنین. مەبەستی سەرەکی لەم ڕێکخراوە لە سەرەتادا دانەدەرەوەی گۆڤارێکی زانستیی کوردی بوو. ئەم گۆڤارە بە باشترین شێواز دەیتوانی کەسانی ھاوڕێ و ھاوئامانج لە دەور یەک کۆ بکاتەوە. دوای ڕاوێژێکی چڕ و پڕ لەگەڵ هەڵسووڕاوانی فەرهەنگی، کەسایەتییه ناسراوەکان، نووسەران، بەرپرسانی گۆڤاره جۆراوجۆرەکانی ئێران و کوردستان و بەشێک له بنکه ئەدەبی و خوێندکاری و زانستییەکانی ناوچه جۆراوجۆرەکانی کوردستان که هەست به بەرپرسیاریەتی دەکەن، له هاوینی سالی 91ی هەتاوییەوه نزیک به سەدان ساعەت دانیشتن و کۆبوونەوەمان بووه تاکوو توانیومانه له سەر چۆنیەتی کارکردن و چالاکییەکانمان چەن ڕێسا ویاسا بۆ خۆمان دیاری بکەین. لە زستانی 1393ی ھەتاوی، توانیمان ژمارەیەک گۆڤار وەک تایبەتنامەی ڕێکخراوە لە چاپ بدەین و بڵاوی بکەینەوە. نەبوونی ھەلی فرۆشی بەربڵاو وای لێ کردین کە بکەوینە شوێن مجەوزێکی فەرمی بۆ چاپ و بڵاوکردنەوەی بەربڵاوی گۆڤار. دوای ماوەیەکی زۆر ھەوڵ و تێکۆشان توانیمان لە ساڵی 1395 مجەوزی چاپی گۆڤار وەربگرین و یەکەم ژمارەی گۆڤاری ڕێکخراوەی ھۆژان، لە ژێر ناوی گۆڤاری زانستیی ھۆژین، چاپ بکەین. ئەم گۆڤارە لە بەھاری ساڵی 1396 کەوتە بەر دیدی خوێنەران.
ڕێکخراوەی ھۆژان بە شێوازێکی گەڵاڵەداڕێژراو، پلانێکی تۆکمە، وزەیەکی پڕتین، گەشبینییەکی نەسرەوتوو و بڕوا بە داھاتوویەکی گەش، ھەوڵەکانی چڕوپڕتر دەکات تاکوو بتوانێت بەرەو ئامانجەکانی ھەنگاو ھەڵبێنێت. تکایە لەم کارەدا یارمەتیدەرمان بن.

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
ورود | ثبت نام
شماره موبایل یا پست الکترونیک خود را وارد کنید
برگشت
کد تایید را وارد کنید
کد تایید برای شماره موبایل شما ارسال گردید
ارسال مجدد کد تا دیگر
برگشت
رمز عبور را وارد کنید
رمز عبور حساب کاربری خود را وارد کنید
برگشت
رمز عبور را وارد کنید
رمز عبور حساب کاربری خود را وارد کنید
برگشت
درخواست بازیابی رمز عبور
لطفاً پست الکترونیک یا موبایل خود را وارد نمایید
برگشت
کد تایید را وارد کنید
کد تایید برای شماره موبایل شما ارسال گردید
ارسال مجدد کد تا دیگر
ایمیل بازیابی ارسال شد!
لطفاً به صندوق الکترونیکی خود مراجعه کرده و بر روی لینک ارسال شده کلیک نمایید.
تغییر رمز عبور
یک رمز عبور برای اکانت خود تنظیم کنید
تغییر رمز با موفقیت انجام شد