بابەتتەندروستی

پڕۆسەی باوی دەستاژۆکردنی ئاو

پڕۆسەی باوی دەستاژۆکردنی ئاو

بۆ بەرهەمهێنانی ئاوی پاک پێویستە ئەو شتانەی نێوی کە دەبنە هۆی نەخۆشی بپاڵێورێن.
بۆ ئەم مەبەستە بە پێی چەندیی پیسبوونی ئاوەکە شێوەگەلی جیاواز بۆ خاوێنکردنەوەی ئاو بەکار دێت.
لێرەدا کورتەباسێک لەسەر دەستاژۆکردنی باوی ئاو دەکرێت. بێگومان دەستاژۆکردن خەرج و زەحمەتێکی زۆری گەرەک؛ باشتر وایە کە ئاوی پاک و خاوێنی ناو ماڵەکانمان هەڕەمەکی بە فیڕۆ نەدەین.

پڕۆسەی باوی دەستاژۆکردنی ئاو بریتین لە:

۱. مەیین و دەڵەمەبوون:
وەک باوە یەکەمین هەنگاو بۆ دەستاژۆکردنی ئاو مەیین و دەڵەمەبوونە. لەم قۆناغەدا ماکگەلی کیمیایی بە بارگەی ئەرێنی بە ئاو زیاد دەکرێن تاکوو کلۆییدەکانی نێو ئاو کە زۆربەیان بارگەیان نەرێنییە بیانگرنە خۆیان. بەم جۆرە، کلۆییدەکان بێبار دەبن و ئامادە دەبن بۆ نیشتن.

۲. نیشتن:
بە هۆی قورسبوونی ئەو ماکگەلەی قۆناغی پێشوو وردە وردە بەرەو بنی ئاو دەنیشن.

۳. پاڵاوتن:
ئاو بە پاڵێوکەیەکدا کە لە زیخ و چەو پێک هاتووە تێپەڕ دەکرێت و خاوێن دەبێتەوە لە پیسیگەلێک وەک بەکتریا، ڤایرۆس، مشەخۆر و ماکی کیمیایی.

٤. دژەگەنی:
دوای پاڵاوتنی ئاو لە ماکێک وەک کلۆر و کلۆرامین بۆ دژەگەنکردنی ئاو کەڵک وەردەگرن تاکوو، یەکەم؛ ئەو هوورکانەی کە لەنێو ئاوەکە ماونەتەوە بکوژێت و دووهەم؛ بە پێی پێویست لەو ماکانەی دژەگەنی پێ زیاد دەکرێت کە ئاوەکە لە هێڵی لوولە‌کێشیشدا لە هوورکەکان بپارێزێت.

water treatment دەستاژۆکردنی ئاو

Coagulation&flocculation
مەیین و دەڵەمەبوون
colloid کلۆیید
Sedimentation نیشتن
Filtration پاڵاوتن
sand&gravel زیخ و چەو
parasite مشەخۆر
Disinfection دژگەنی
microbe هوورک
chlorine کلۆر
chloramine کلۆرامین

ئامادەکردن: هانا جاری

سەرچاوە:

Water Treatment | Public Water Systems | Drinking Water | Healthy Water | CDC
https://www.cdc.gov/healthywater/drinking/public/water_treatment.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button