بابەتتەندروستی

هۆکاری بەرزبوونەوەی ٧٩ لەسەدیی ڕێژەی تووشبووانی ژێر ۵٠ ساڵ بە شێرپەنجەی مەمک، لە ٣٠ ساڵی ڕابردوودا چییە؟

توێژینەوەیەک دەریخستووە کە بەرزبوونەوەی ئاستی جیهانی بە ڕێژەی ٧٩.١ لەسەدە، بەڵام کەمتر جێی دڵەڕاوکێیە لەوەی کە یەکەمجار دەردەکەوێت.

توێژینەوەیەکی جیهانی کە لەسەر دەستنیشانکردنی شێرپەنجە لە ژنانی ژێر ٥٠ ساڵدا لیکۆڵینەوەی ئەنجام داوە، دەریدەخات کە شێرپەنجەی پێشوەخت لەنێوان ساڵانی ١٩٩٠ بۆ ٢٠١٩ بە ڕێژەی ٧٩.١٪ زیادی کردووە.

تیمەکە کە له پسپۆڕانی سەرانسەری جیهان پێک دێت، بۆیان دەرکەوتووە لە ماوەی ئەم ٣٠ ساڵەدا، مردن بە شێرپەنجەی پێشوەخت بە ڕێژەی ٢٧.٧٪ زیادی کردووە.

لە ناوچەکانی ئاسیا، لە ٤.٩ بۆ ١٣.١ لە هەر ١٠٠٠٠٠ کەس لە ساڵی ١٩٩٩ بۆ ٨.٧-١٥.٦ لە هەر ١٠٠٠٠٠ کەس لە ساڵی ٢٠١٩دا زیادی کردووە.

هەرچەندە گەشەکردنی بڵاوبوونەوەی شێوازی ژیانی ڕۆژئاوایی و پشکنینی باشتر بۆ شێرپەنجە لەم کارەدا ڕۆڵی هەبووە، تیمەکە دەڵێت کە هێشتا هۆکارەکانی هاندەری ئەم زیادبوونە ڕوون نین. ڕێژەی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمکی پێشوەخت لە هەندێک وڵاتیشدا بەبێ هێنانه کایەی پشکنینی ڕوتین بەرز بووەتەوە؛ ئەمەش دەریدەخات کە گۆڕانی هۆکارەکانی زاوزێ (تەمەنی کەمتر لە کاتی سووڕی مانگانە، خواردنی حەبی بەرگری لە دووگیانی، تەمەنی گەورەتر لە یەکەم منداڵبوون، شیرنەدان وهتد)، نیشاندەری جەستەیی (MBIی بەرزتر) و هۆکارەکانی ڕەفتاری (بێجمووجۆڵیی جەستەیی و خواردنەوەی ئەلکول) لە ماوەی دەیەکانی ڕابردوودا ڕەنگە لە زیادبوونی شێرپەنجەی مەمکی پێشوەخت بەشدار بن. کەواتە، دەبێ چەندە هەستیار بین و وەک مەترسی چاوی لێ‌ بکەین؟

ئەگەرچی ڕەنگە زۆربوونی شێرپەنجە مەترسیدار دەربکەوێت، بەڵام چەندین هۆکار ڕۆڵیان هەیە. ئەم ژمارانە حیساب بۆ گۆڕانکارییەکانی دیمۆگرافی وەک زیادبوونی ڕێژەی دانیشتووان یان پیربوونی دانیشتووان ناکەن”.

پڕۆفیسۆر مۆنتسیرات گارسیا-کلۆساس، پڕۆفیسۆر لە پەیمانگەی توێژینەوەی شێرپەنجە لە لەندەن، ئاماژەی بەوەش کردووە کە هەندێک زیادبوون دەگەڕێتەوە بۆ باشترکردنی پشکنین (سکرینکردن) و ڕاپۆرتکردن.

“زیادبوونی ژمارەی مردن بە شێرپەنجە لەم گرووپە تەمەنییەدا بە شێوەیەکی بەرچاو بە بەراورد لەگەڵ دەستنیشانکردنەکان، کەمتر بووە.”.پرۆفیسۆر دۆرۆتی بینێت، پرۆفیسۆری بایۆلۆجیی خانە لە کۆلێژی سانت جۆرج لە زانکۆی لەندەن.

سەرەڕای ئەوەش تیمەکە جەختیان لەوە کردەوە کە شێوازەکانی ژیان لە تووشبوونی کەسانی خوار تەمەنی ٥٠ ساڵ به شێرپەنجە کاریگەرن.

ئەم تیمە لە ئاکامدا نووسیویەتی: “هاندانی شێوازگەلی ژیانێکی تەندروست وەک خۆراکی تەندروست، سنووردارکردنی کێشانی تووتن و خواردنەوەی ئەلکول و وەرزشکردنی شیاو، دەتوانێت ئەگەری تووشبوون به شێرپەنجەی پێشوەخت کەم بکاتەوە.

شایەنی باسە کە پێویستە بەرنامەی پشکنینی(سکرینکردن) پێشوەختە و خۆپاراستن بۆ شێرپەنجەی پێشوەخت فراوانتر بکرێت بۆ ئەوەی کەسانی تەمەن ٤٠-٤٩ ساڵ بگرێتەوە.

بەڵام لێکۆڵینەوەی سیستماتیکی زۆرتر و تاقیکردنەوەی جاربەجار بۆ دیاریکردنی یەکلاکەرەوە پێویستن”

early onset cancer شێرپەنجەی پێشوەخت

routine screening پشکنینی ڕوتین

Montserrat García-Closas Dorothy Bennett Professor of Cell Biology, St George’s, University of London

وەرگێڕ: مریەم عەلیزادە – ماستەری مامانی چاودێری

زمانی: ئەستێرە چابوک

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button