بابەتتەندروستی

ھەنگاوێک بەرەو پێش لە دەرمانی کۆرۆنا

ھەواڵی بەپەلە: ھەنگاوێک بەرەو پێش لە دەرمانی کۆرۆنا

پێکۆتە (ڤاکسین)ی زانکۆی ئاکسفۆرد قۆناغێکی تری بە سەرکەوتوویی تێپەڕ کرد. لە دوایین تاقیکردنەوەدا کە لەسەر نزیک لە ھەزار کەس ئەنجام درا، دەرکەوت کە پێکوتەکە دەتوانێت دژەتەن و خانەی دژە ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا بەرھەم بهێنێت. ھێشتا ڕوون نییە کە ئاستی بەرھەمھێنانی دژەتەن گونجاوە بۆ بەرگریکردن لە نەخۆشی کۆرۆنا یان نا. ھەر بۆیە تاقیکردنەوە لەسەر کەسانێکی زۆرتر لە داھاتوویەکی نزیکدا بەڕێوە دەچێت. نزیک لە دە ھەزار کەس لە بەریتانیا ئامادەن بۆ بەشداربوون لە قۆناغی دواتری تاقیکردنەوەی پێکوتەکە.

بەپێی توێژینەوەکە دەرکەوت کە پێکوتەکە بووەتە ھۆی سەرئێشە یان تای ٧٠ لەسەدی بەشداربووان. بەڵام ھیچ کێشەیەکی تریان نەبووە.

پێکوتەی زانکۆی ئاکسفۆرد لە دەستێوەردانی جینەتیکی ڤایرۆسێک پێکھاتووە کە دەبێتە ھۆی ھەڵامەت لە شامپانزەکاندا.

ھەڵبەت پێکوتەی زانکۆی ئاکسفۆرد تەنیا پێکوتەیەک نییە کە تا ئەم قۆناغە سەرکەوتوو بووە و ئاکامی ھاوشێوە لە تاقیکردنەوەکان لە چین و ئامریکاش بینراوە. ھیوا ھەیە کە تا کۆتایی ساڵ پێکوتەی کۆرۆنا ئامادە بێت.

بۆ تاقیکردنەوەی پێکوتەکان بڕێک داواکاری ھەیە کە کەسەکان بە ئەنقەست تووش ڤایرۆسی کۆرۆنا بکرێن و بزانن کە نەخۆش دەکەون یان نا. ئەگەر نەخۆش نەکەون، دیارە کە پێکوتەکە کاریگەری ھەیە! بەڵام ئەم داواکارییە کێشەی ئەخلاقی بەدوادا دەبێت.

ئایا خۆت حازریت لەو جۆرە تاقیکردنەوەدا بەشدار بیت بۆ یارمەتیی بەرەوپێشبردنی توێژینەکان دژی کۆرۆنا؟ لە بۆچووندا بۆمان بنووسن.

سەرچاوە:
https://www.bbc.com/news/uk-53469839

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button