بابەتتەندروستی

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی کۆرۆنا ئەمڕۆ ١٦ی گوڵان

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی ئەمڕۆی کۆرۆنا:

بەڕێوەبەریی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا، تێستی دژەتەنی کۆمپانی سویسی ڕۆشی بۆ کاتی ئورژانسی پەسند کرد. وردبینی ئەم تێستە ١٠۰٪ ە. ئەم تێستە دەتوانێت دەری بخات کە ئایا لە جەستەدا دژەتەنی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا هەیە یان نا. زۆر کەس لەوانەیە بەبێ ئەوەی خۆیان بزانن تووشی کۆرۆنا ببن. ئەوانەی کە دژەتەنی کۆرۆنایان هەیە لەوانەیە ئیتر تووشی کۆرۆنا نەبنەوە، بۆیە گرینگە کە دەوڵەتەکان بزانن کێ ئەم بەرگرییەی هەیە و کێ نییەتی.

توێژەران دژەتەنێکیان دۆزیوەتەوە کە دەتوانێت ڕێگە بگرێت لە تووشبوونی خانەکانی جەستە بە کۆرۆنا. ئەم دۆزینەوەیە هیوایەکی ترە بۆ پێشگیری و دەرمانی کۆرۆنای نوێ.

توێژەرانی بەریتانیا، تێستێکی دەرخەری دژەتەن دروست دەکەن. ئەم تێستە دەتوانێت لە ٣٥ خولەکدا و بە وردبینی ٩٩.٨٪ دژەتەنەکانی کۆرۆنا دەربخات.

ئیتالیا یەکێک لەو وڵاتانە بوو کە بەچڕی تووشی پەتای کۆرۆنا ببوو بەڵام ئێستا بەربەستەکان شل دەکاتەوە و ٤ ملیۆن کەس دەگەڕێنەوە سەر کارەکانیان.
توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات کە قەڵەوبوون، تەنانەت ئەگەر لە لاوەکانیشدا، مەترسییەکی گەورەیە لە ئەگەری تووشبوون بە کۆرۆنای نوێ.

بەپێچەوانەی ئامارە فەرمییەکان دەرخرا کە یەکەم تووشبووی کۆرۆنای نوێ لە فەرانسە لە کۆتایی مانگی دێسامبردا بووە. ئەم دۆزینەوە دوابەدوای ئەوە بوو کە بڕێک لە نموونە کۆنەکانی نەخۆشەکانی فەرانسە تێست کران. فەرانسە بەفەرمی یەک مانگ درەنگتر لەو ڕێکەوتە، یەکەم تووشبووی کۆرۆنای ڕاگەیاندبوو.

نەتەوە یەکگرتووەکان داوا دەکات کە پێکوتە(ڤاکسین) و چارەسەرەکانی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا بۆ هەموو وڵاتەکان لەبەردەستدا بێت. پرسیار ئەمەیە کە ئایا ئەو وڵاتانەی کە پێکوتەکە دروست دەکەن بۆ هەموو وڵاتێکی دەنێرن؟

بەپێی دوایین ئامارەکان ژمارەی تووشبووان لە ٣ ملیۆن و ٦٧٠ هەزار کەس تێپەڕی. بەداخەوە ژمارەی مردووانیش لە ٢٥٠ هەزار کەس تێپەڕ بوو!

سەرچاوەکان
– Roche: https://on.mktw.net/3c79Nhu
– Antibody: https://bit.ly/2SDgeBr
– UK Antibody: https://bbc.in/2Sy30G8
– Italy: https://nbcnews.to/2WtUusz
– Obesity: https://bit.ly/2xyZP9P
– France: https://bit.ly/3b4b1ca
– UN: https://bit.ly/2z5UsiS
– Worldwide: https://bit.ly/2WtVooX
– Hashem Al-Ghaili

#کورتەیکۆرۆنا

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button