بابەتتەندروستی

ئایا بەس شۆردنی دەست و دەمامک بەستن و مەودای کۆمەڵایەتی لە کۆرۆنا دەمانپارێزێت؟

پێویست بوونی گۆڕانکاری لە ڕێکارەکانی دژی کۆرۆنا بەپێی توێژینەوەی نوێ.

دەبێت دەستمان زوو زوو بشۆین، دەمامک ببەستین و مەودای کۆمەڵایەتی ڕەچاو کەین. ئەمە کۆی ئەو شتانەیە کە بیستوومانە بۆ بەرگری دژی کۆرۆنا. بەڵام توێژینەوەی نوێ نیشانی داوە کە تەنیا ئەم سێ ڕێکارە بەس نین.

دەستمان دەشۆین، چون لەوانەیە دەستمان لە شتێکی ڤایرۆساوی دابێت و پێویستە خاوێنی کەینەوە. مەودایەکی ۱ تا ۲ مەتریش لە کەسانی دەوروبەرمان ڕادەگرین، بەو ھیوایە کە دڵۆپە ئاوەکانی ھەڵگری ڤایرۆس کە قورسترن بکەونە خوارەوە و پێمان نەگەن.

بەڵام توێژەران بۆیان دەرکەوت کە تووشبوون لەڕێی تەمومژی ھەوا (ئەیرۆسۆل) مەترسیدارترین شێوەی بڵاوبوونەوەیە. تەمومژی ھەوا زۆر چکۆلەترە لە دڵۆپەکانی ھەوا، بۆیە زۆر زیاتر لە ھەوادا دەمێننەوە. ئەمەش مەترسییەکی گەورەیە لە شوێنە داخراوەکاندا.

دۆزینەوەیەکی تری توێژینەوەکە ئەوەیە کە ئەگەری تووشبوون لە ڕێی دەست لێدان زۆر کەمتر لەوەیە کە لەوەپێش خەمڵێندرابوو.

لە شوێنە داخراوەکاندا پێویستە بەردەوام ھەوا ئاڵوگۆڕی پێ بکرێت، تاکوو لە ئەگەری ھەبوونی ڤایرۆس لەناو تەمومژدا، چڕیی ڤایرۆس و مەترسیی تووشبوون کەمتر ببێتەوە. وەرزی سەرما وردە وردە دەست پێدەکات و ئاڵوگۆڕی بەردەوامی ھەوا زۆر ئەستەمتر دەبێتەوە.

چی بکەین؟ تا پێتان دەکرێت لە چوون بۆ شوێنی داخراوی گشتی خۆ بپارێزن و ھەوڵ بدەن دیدارەکانتان ببەنە شوێنە کراوەکان.

لە ھەوای ئازاددا، چڕیی ڤایرۆس زۆر کەم دەبێتەوە و تەنیا پێویستە مەودای کۆمەڵایەتی ڕەچاو بکەین. تیشکی ھەتاویش خۆی وەک دژەڤایرۆسێک کار دەکات.

وشەکان:
Aerosol تەمومژ
social distance مەودای کۆمەڵایەتی

ئامادەکردن: ئاسۆ ڕەحیمزادەگان

سەرچاوە:
https://www.dw.com/en/dangers-of-covid-19-aerosols-are-underestimated/a-54115303

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button