بابەتتەندروستی

نهێنیی نزمبوونی ڕێژەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی کرۆناڤایرۆسەوە لە ئەڵمانیا مردوون چییە؟

نهێنیی نزمبوونی ڕێژەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی کرۆناڤایرۆسەوە لە ئەڵمانیا مردوون چییە؟
ئەڵمانیا لە ئاستی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا لە پلەی پێنجەم دایە، بەڵام ژمارەی ئەو کەسانەی کە مردوون، لەچاو وڵاتەکانی دیکە کەمترە.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، زۆرتر لە ۳۱٥۰۰ تووشبوو لە ئاڵمانیا تۆمار کراوە. بەڵام تا 25ی مارس، ژمارەی مردووان ۱٤۹ کەس بووە، ڕێژەی مردن لە ٠.٥% کەمترە.
ئەمە لەکاتێک دایە کە لە ئیتالیا تا کاتی ئامادەکردنی ئەم بابەتە، ۷٤۳۰۰ کەس تووشبوون و ۷٥۰۰ کەس مردوون و ڕێژەی مردن دەبێتە ١٠%.
هاوشێوەی حکوومەتەکانی دیکە لە سەرانسەری جیهاندا، ئەڵمانیاش کۆبوونه‌وه‌ی گشتی سنووردار کردووە و فەرمانی داخستنی دووکانەکان و چێشتخانەکان و مەیخانەکانی داوە.
ئانگێلا مێرکڵ لە ۱۸ی مانگی مارسدا داوای لە هاووڵاتیانی کرد کە گوێڕایەڵی ئەم فەرمانانە بن. مێرکڵ کوتی: ئەم نەهامەتییە مەترسیدارە و لە دوای شەڕی جیهانی دووهەمەوە، ڕووبەڕووی قەیرانی ئاوا نەبووینەتەوە کە پێویستیمان بەم ئاستە لە کردەوەی یەکگرتوو و هاوبەش هەبێت.
جگە لە وتاری بەهێزی مێرکڵ، ئەڵمانیا کەوتە شوێن ستراتیژییەکی بەرانبەر بۆ بەرگری لە بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە وەک وڵاتەکانی دیکە. مارتین ستۆرمێر، ڤایرۆسناسی ئاڵمانی دەڵێت: ئێمە هیچکارێکی تایبەتمان نەکردووە بەراورد بە وڵاتانی دیکە. هاوکات تاقیکاری خێرا بۆ ناساندنی تووشبووان، بووەتە هۆی کەمبوونی ڕێژەی ئەو کەسانەی کە بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەست داوە.
دێگێن لە RKI دەڵێت: لەوانەیە دەستپێکردنی خێرای چاوەدێری تووشبووان، هەروەها ئەو کەسانەی کە بە نەرمی تووش بوونە، کە ڕەنگە لە بارودۆخی دیکەدا گیانیان لەدەست دابا، بووەتە هۆی کەمبوونی ژمارەی ئەو کەسانەی کە مردوون.
زانیارییەکانی RKI دەری خست کە زۆربەی تووشبووان لە ئەڵمانیا تەمەنی 35 تا 59 ساڵیان هەیە، کە ئەم تاقمە لە خەڵک، لە بواری تەندروستیدا مەترسیدار نین.
بە پێی نووسینگەی ئەورووپایی WHO، ئەو کەسانەی بەهۆی نەخۆشی کۆڤید-19 لە سەرانسەری جیهاندا گیانیان لەدەست داوە، دوو تا سێ حەوتە پێشتر تووشی ئەم نەخۆشییە بوونە، ئەمە ئاماژە بەوە دەکات کە ڕەنگە ئەڵمانیا و ئەو وڵاتانەی دیکە کە لە قۆناغێکی هاوشێوەی یەکتر لەم ئێپیدێمییە دان، ژمارەی مردنیان زۆرتر ببێت.
ئەوەیکە ئەڵمانیا چەندە دەتوانێت ڕێژەی مردن لە خوارەوە ڕابگرێت، ڕوون نییە.
دێگێن دەڵێت: ئێمە لە ئەڵمانیا لە سەرەتای ئەم نەخۆشییە داین، مردنی زۆرتر دەبینین و نازانین کە بارودۆخ چۆن تێدەپەڕێت.

نووسەر: HJ Mai
ئامادە کردن: ئەژین جەلالی

وشەکان:
ئانگێلا مێرکێل Angela Merkel
مارتین ستۆرمێر Martin Stürmer
دێگێن Degen

سەرچاوە:
https://www.vox.com/world/2020/3/27/21196246/coronavirus-germany-death-rate-covid-19-cases-italy-europe

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button