بابەتمێشک

لەگەڵ بنەماڵەکەتان زیاتر هەست بە خۆشحالی دەکەن یان هاوڕێکانتان؟

لەگەڵ بنەماڵەکەتان زیاتر هەست بە خۆشحالی دەکەن یان هاوڕێکانتان؟

 

ڕەنگە لاتان وابێت کاتبەسەربردن لەگەڵ هاوژین و منداڵەکانتان ڕەمزی بەختەوەریی ئێوە بێت، بەڵام لە ڕاستیدا ئێوە لەگەڵ هاوڕێکانتان خۆشحاڵترن.

توێژینەوەیەک کە لەم دواییانەدا لە گۆڤاری کەسایەتی و دەروونناسیی کۆمەڵایەتیدا بڵاو بووەتەوە، دەڵێت مرۆڤەکان کاتێک لەگەڵ هاوڕێکانیان کات بەسەر دەبەن زیاتر لەو کاتانەی کە لەگەڵ منداڵ یان هاوبەشە ڕۆمانسییەکەیانن، هەست بە بەختەوەری و خۆشی دەکەن. لە نێوان ئەم سێ گرووپەدا بوون لەگەڵ هاوبەشی ڕۆمانسی، بە نزمترین ئاستی بەختەوەری بەراورد کراوە.

بەڵام ئەم دۆزینەوە زیاتر لەوەی پەیوەندیی بە کەسەکانەوە بێت، پەیوەندیی بەو کارانەوە هەیە کە لەگەڵ ئەو کەسانەدا دەکرێت. هەر بۆیە مرۆڤ پێی خۆشە زۆربەی کاتەکەی لەگەڵ هاوڕێکانی سەرفی کاری خۆش و چێژبەخش بکات تاوەکوو لەگەڵ ئەندامانی بنەماڵەکەی هەندێک کاری ناخۆش و بێزارکەر وەک کاری ماڵەوە یان کاری چاودێریکردن بکەن.

ئەم باسە پەیوەندیی بە سروشتی بنەڕەتیی پەیوەندییەکانی هاوڕێ و خزم و کەسوکارەوە نییە. چون کاتێک لەم توێژینەوەدا لە باری ئامارییەوە چالاکییەکان کۆنترۆڵ کران، هەر “بە تەنیا بوونی” منداڵ، هاوبەشی ڕۆمانسی و هاوڕێ ئاستێکی هاوشێوە لە خۆشحاڵییان بۆ مرۆڤ پێشبینی دەکرد. هەر بۆیە ئەم توێژینەوە دیمەنێکی گەشبینانە لە بنەماڵە دەدات پێمان و پێشنیار دەکات کە خەڵک لەگەڵ هاوبەشە ڕۆمانسی و منداڵەکانیان چێژی ڕاستەقینە ببەن.

ئەو کارانەی کە مرۆڤەکان لەگەڵ هاوبەشە ڕۆمانسییەکەیان دەیکەن بریتین لە هاونشینی، پشوودان/حەسانەوە و خواردن. مرۆڤ  ئەو کاتانەی لەگەڵ هاوڕێکانیەتی پێی خۆشە هەر لەم کارانە بکات. بەڵام لەم توێژینەوەدا دەرکەوت کە ئەوان ئەم کارە چێژبەخشانە زیاتر لەگەڵ هاوڕێکانیان دەکەن و کەمتر بە کاری ماڵەوە سەرقاڵ دەبن. بۆ نموونە ٦٥ لەسەدی ئەزموون لەگەڵ هاوڕێکان هاونشینی بوو لەکاتێکدا لەگەڵ هاوبەشی ڕۆمانسیدا، تەنیا ٢٨ لەسەدی کاتەکان هاونشینی بوو. هەروەها کاتبەسەربردن لەگەڵ منداڵەکان زیاتر بە واتای ئەنجامدانی کاری بێزارکەر وەک کاری ماڵەوە و هاتوچۆکردن بوو.

لە کۆتاییدا، ئەوەی کە گرینگە ڕەخساندنی هەلی گونجاوە بۆ ئەزموونی ئەرێنی لەگەڵ هاوبەشی ڕۆمانسی و منداڵەکانمان، بۆ ئەوەی بەڕاستی لەو کاتانە چێژی ڕاستەقینە ببەین. لە لایەکیشەوە پەیوەندییە بنەماڵەییەکان کە جگە لە دووبارەکاری، کاری ماڵەوە و چاودێریکردنی منداڵ هیچی تر نییە، خۆشحاڵی و بەختەوەرییەکی زۆرمان پێ نابەخشێت.

 

Journal of Personality and Social Psychology

گۆڤاری کەسایەتی و دەروونناسیی کۆمەڵایەتی

Socializing هاونشینی

 

ئامادەکردن: ئاوات دێهقان

 

سەرچاوە:

https://medicalxpress.com/news/2020-09-key-happiness-friends-family.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button