بابەتتەندروستی

ئایا کەسانێک کە چاویلکە لەچاو دەکەن، کەمتر تووشی کۆرۆنا دەبن؟

ئایا کەسانێک کە چاویلکە لەچاو دەکەن، کەمتر تووشی کۆرۆنا دەبن؟

بەپێی ڕاپرسییەک کە لە ٢٧٦ کەسی تووشبوو بە کۆڤید-١٩ لە چین کراوە، دەرکەوتووە کە زۆرینەیان چاویلکە (عەینەک) لەچاو ناکەن.
لە ڕاپرسییەکەدا دەرکەوت کە ٩٤لەسەدی تووشبووان کاتێک کە لە دەرەوەن چاویلکە لەچاو ناکەن. ئەم توێژینەوەیە تەنیا لەسەر بنەمای پرسیارکردن لە تووشبووان بووە و لەوانەیە پەیوەندیی تووشبوون بە کۆرۆنا و چاویلکە لەچاوکردن تەنیا بەڕێکەوت بووبێت. بەڵام توێژەران دەڵێن کە لەوانەیە چاویلکە لەچاوکردن ببێتە ڕێگر لەوەی کە زووزوو دەست لە چاومان بدەین. هەروەها هۆکارێکی تریش دەتوانێت ئەوە بێت کە چاویلکە وەک دەمامک بەرگری دەکات لە گەیشتنی دڵۆپەکانی هەڵگری ڤایرۆس بۆ ناو چاو. بۆیە لەوانەشە چاویلکە هەر بەڕاستی یارمەتیدەر بێت دژی کۆرۆنا.

پێویست بە توێژینەوەی زیاترە…

ئایا تۆ چاویلکە لەچاو دەکەیت؟

سەرچاوە:
https://www.livescience.com/covid-19-glasses-protection.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button