بابەتتەندروستی

ئالزایمێر چییە و نیشانە سەرەتاییەکانی چین؟ ئایا چارەسەری هەیە؟

ئالزایمێر چییە و نیشانە سەرەتاییەکانی چین؟ ئایا چارەسەری هەیە؟

ئاڵزایمێر نەخۆشییەکە، کە بەردەوام لە پەرەسەندندایە و دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشە لە بیرەوەری، بیرکردنەوە و کردەوەی بەساڵاچوواندا! نەخۆشیی ئاڵزایمێر نەخۆشییەکی زۆر باوە و لە هۆکارە سەرەکییەکانی گیان لەدەستدانی کەسانی ٦٥ ساڵ بەرەو ژووردایە.

نیشانە سەرەتاییەکانی ئاڵزایمێر لەو کەسانەیدا کە فۆڕمی مامناوەندی نەخۆشییەکەیان هەیە:
دووبارەکردنی بەردەوامی ڕستەکان و پرسیارەکان.
لەبیرکردنی وتووێژەکان، ڕووداوەکان و هتد.
زۆربەی کات شتەکانی خۆی لەجێی هەڵەدا دادەنێت.
ونبوون لەو شوێنانەی پێی شارەزا بوو.
لەبیرکردنی ناوی خۆشەویستەکانی.
بە ئەستەم دەتوانێت وشەی گونجاو بۆ ناسینەوەی بابەتەکان و دەربڕینی بیر و بۆچوونی خۆی بدۆزێتەوە یان لە وتووێژێکدا بەشداری بکات. ‌
ناتوانێت بە وردی سەرنج بخاتە سەر بابەتەکان و بە جوانی بیر بکاتەوە، یان بە دروستی بەڕێوەبەرایەتیی داراییەکانی بکات.
تەنانەت دەبێتە هۆی لەبیرکردنی شێوازی دروستی ئەنجامی کارە ئاساییەکان وەک لەبەرکردنی جلوبەرگ یان خۆشۆردن.
ئاڵزایمێر هەروەها دەتوانێت ببێتە هۆی هەندێک گۆڕانکاری لە کردەوەدا، بۆ وێنە: بێهەستی، خەمۆکی، بێ‌متمانەیی بە کەسەکان، تووڕەیی، پەلاماردان و کشانەوە لە کۆمەڵگەدا.

هۆکاری ئاڵزایمێر نادیارە، بەڵام توێژەران گومان دەکەن تێکەڵەیەک لە فاکتەرەکانی جینێتیک، شێوازی ژیان و فاکتەرە ژینگەییەکان کە لە درێژماوەدا لە سەر مێشک کاریگەری دادەنێن، دەبنە هۆی نەخۆشیی ئاڵزایمێر. یەکێک لەو فاکتەرانەی زۆرترین مەترسی هەیە، سەرکەوتنی تەمەنە.
تاکوو ئێستا هیچ دەرمان و چارەسەرێک بۆ ئاڵزایمێر نەدۆزراوەتەوە، بەڵکوو تەنیا هەندێک دەرمان هەیە کە نیشانەکانی نەخۆشییەکە چارەسەر دەکات.

لەبارەی وێنەکەوە: وردەکارییەکانی وێنەکانی ویلیام ئووتێرمۆلێن وێنەکێشی ئەمریکی، یەکەمیانی لە ساڵی ١٩٦٧دا و ئەوانی دیکەشی پاش دەستنیشانکردنی نەخۆشیی ئاڵزایمێر لە ساڵی ١٩٩٦ تا ساڵی ٢٠٠٠دا کێشاوە، کە ڕەوتی گەشەی نەخۆشییەکەی پیشان دەدات.
Progressive لە پەرەسەندندایە
ئامادەکردن: ئاوات دێهقان

سەرچاوەکان:
https://www.livescience.com/65748-alzheimers-disease.html
https://www.theguardian.com/culture/2015/jul/19/dementia-and-the-arts-fiction-films-drama-poetry-painting#img-1b

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button