کورتەی هەواڵە زانستییەکانوەرزی یەک

کورتەی هەواڵە زانستییەکانی مانگی ڕابردوو

کورتەی هەواڵە زانستییەکانی مانگی ڕابردوو

۱. پاش دەرکەوتنی کاریگەریی لاوەکی لەسەر یەکێک لە بەشداربووانی پێکوتەی کۆرۆنا، زانکۆی ئاکسفۆرد لە دوای ماوەیەکی کورت تاقیکارییەکانی خۆی لەسەر پێکوتەی کۆرۆنا دەست پێ دەکاتەوە.

۲. توێژینەوەیەکی نوێ نیشانی داوە کە جیهان لە ماوەی پەنجا ساڵدا هەفتادلەسەدی زیندەوەری کێویی خۆی لەدەست داوە کە نیشان دەدات قڕتێکەوتن و لەناوچوونی ئاژەڵەکان بێسنوورە.

۳. خواردنەوەی لەڕادەبەدەر کە هۆشیاری دادەبەزێنێت دەتوانێت مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشیی مێشک دوو هێندە بکاتەوە.

٤. توێژینەوەیەک نیشانی داوە منداڵان بەپێچەوانەی گەورەساڵان، لە هەردوو نیوەگۆی مێشکیان کەڵک وەردەگرن بۆ تێگەیشتنی زمان.

٥. شوێنەوارناسان لە بیابانی نەکرۆپۆلیسی سەربە سەقارای میسر، ۱۳ تابووتی سەربەمۆریان دۆزیوەتەوە کە هی ۲٥۰۰ ساڵ لەمەوپێشە.

٦. جۆرە ئەسپێک کە مەترسیی قڕبوونی لەسەرە و ناسراوە بە پرزێوالسکی، لە دی. ئێن. ئەیەکی پارێزراوی چل ساڵ پێش، هاوشێوەسازی کراوە.

۷. ژیان لەسەر زەوی لەوانەیە لە سەردەمی بەردێکی ئاسمانی دەستی پێ کردبێت کە بەهۆی بەیەکداکەوتنی هەسارەکان دروست بووە.

٨. زانیاریی نوێی هابڵ نیشان دەدات کە پێکهاتەیەکی ونبوو هەیە لە بیردۆزی مادەی تاریک.

۹. سەگە ڕاهاتووەکانی فڕۆکەخانەی هێلسینکی دەتوانن بە تەواوی و بە وردبینییەوە تا ڕادەی سەدلەسەد کۆرۆنای نوێ بدۆزنەوە.

۱۰. قاڵاوەکان لەبارەی هەر شتێک کە دەزانن خۆوشیارییان هەیە، هەروەها دەتوانن لەبارەی ناوەرۆکی مێشک و هۆشی خۆیان بیر بکەنەوە.

۱۱. توێژینەوەی نوێ نیشان دەدات باڵندەکان پاش کەرەنتینە بە هۆی کۆرۆناوە، بە شێوەیەکی جیاواز دەخوێنن.

۱۲. توانەوەی سەهۆڵەکانی جەمسەری باشوور، ۲.٥ مەتر ئاستی زەریا دەباتە سەرەوە، تەنانەت ئەگەر ″ئامانجەکانی کەشوهەوای پاریس″ بگاتە ئاکام.

۱۳. ناسا نەخشەی فەرمانی ئارتمیسی بڵاوکردەوە بۆ نیشتنەوەی یەکەمین ژن لە سەر گۆی مانگ لە ساڵی ۲۰۲۴دا.

۱٤. ئەستێرەناسان، یەکەمین نیشانەکانی هەسارەی دەرەکییان لە کۆمەڵە ئەستێرەیەکی دیکە دۆزیوەتەوە کە ۲۳ ملیۆن ساڵی ڕووناکی لە زەوی دوورە.

۱٥. لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوتووە هۆگرانی فیلمە ترسناکەکان بە بەراورد لەگەڵ کەسانی دیکە، لە باری دەروونییەوە نەرمییەکی زۆرتریان لە بەرانبەر کۆرۆنادا نیشان داوە و کەمتر ترساون.

۱٦. ئامێرێکی نوێ دەتوانێت ڕووناکیی خۆر بکاتە تیشکی لەیزەر.

۱۷. زیندەوەرناسان بۆ یەکەمین جار هەندێک بەڵگەیان دەرخستووە سەبارەت بە بوونەوەرگەلێک کە ڤایرۆس دەخۆن و وەکوو سەرچاوەیەکی خۆراکی کەڵکی لێ وەردەگرن.

۱٨. توێژینەوەیەکی نوێ نیشان دەدات؛ گرووپێک لە جینەکان کە لە نیاندەرتاڵەکان گوازراونەتەوە، ڕەنگە هۆکاری هەندێک لە جۆرە توندەکانی کۆڤید۱۹ بن.

۱۹. دەرمانی ئەزموونیی ″ئەسپی تروجن″ کە لەم دواییانەدا بڵاو بووەتەوە، خانە شێرپەنجەییەکان بەبێ هیچ دەرمانێک لەناو دەبات.

exoplanet:
هەسارەی دەرەکی: هەسارەگەلێک لە دەرەوەی کۆمەڵەی خۆری (سیستەمی هەتاوی) بن.
ئامادەکردن: هێمن موحەمەدیان

سەرچاوەکان:

۱. https://bbc.in/33nUfD4
۲.Wildlife 1: https://n.pr/3mdrSAd
– Wildlife 2: https://bit.ly/3kes14w
۳. Dementia: http://bit.ly/2GMAXiX
٤. Language: https://bit.ly/3ht5PSl
٥. Mummies: https://bit.ly/32mNphQ
٦. Cloning: https://bit.ly/2FsJh7b
۷. Life on Earth: https://bit.ly/3mgNEmv
٨. Dark matter: https://bit.ly/2ZxHVyN
۹. Dogs: https://bit.ly/2EDjPM3
۱۰. Crows: https://bit.ly/3mVeDEv
۱۱.Birds:https://on.natgeo.com/336E12C
۱۲. Melting ice: https://bit.ly/2G3EBFf
۱۳. NASA: https://bbc.in/2S4133C
۱٤.Exoplanet: https://bit.ly/36iC1Wq
۱٥.Horror fans: https://bit.ly/3iP6wXs
۱٦.Device:ه https://bit.ly/33OhE0N
۱۷.Viruses: https://bit.ly/2SmQ9G8
۱٨.Neanderthals: https://bit.ly/36wNLEY
۱۹.Cancer: https://bit.ly/36xG0yS

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button