بابەتتەندروستیڤیدیۆ

ئایا بەکارهێنانی دەمامک دەتوانێت ڕێگری بکات لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا؟

ئایا بەکارهێنانی دەمامک دەتوانێت ڕێگری بکات لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا؟

بە کورتی: بەڵێ. دەمامک ئەگەری بڵاوبوونەوە و تووشبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەهێنێتە خوارەوە و کاتێکیش ڤایرۆسەکە بچێتە ناو جەستەت، ئەگەری کەمتری هەیە بە جۆری قورسی کۆڤید-١٩ تووش ببیت.

یەکەم جار لە مانگی ژوەن چیرۆکی دوو جوانکار سەرنجی هەموو کەسی بۆ بەکارهێنانی دەمامک ڕاکێشا. ئەم دوو کەسە تووشی کۆڤید-۱۹ بوون و هەموو بنەماڵەی خۆشیان نەخۆش خست، بەڵام کەمتر لە نیوەی ئەو کەسانەی لەبەر کاری قژیان چووبوونە لایان تووشی ئەم پەتایە بوون. لەبەر ئەوەی لە شوێنی کارەکەیان دەمامکیان بەکار دەهێنا و لە ماڵەوە دەمامکیان لادەبرد.

دوای خۆپیشاندانەکان سەبارەت بە ڕەش پێستەکان لە ئەمریکا، هەرچەندە خەڵک زۆر کووبوونەوەی نزیکیان هەبوو، بەڵام لە ڕێژەی تووشبووان بە کۆرۆنا گۆڕانکارییەکی بەرچاو نەبیندرا. یەکێک لە هۆکارەکانی ئەوە بوو کە زۆربەیان دەمامکیان بەکار دەهێنا.

جگە لەمانەش، هەر لە مانگی ژوەندا لە کەمپێکی هاوینی بۆ منداڵان لە ئەمریکا ڤایرۆسەکە بڵاوبوونەوەیەکی خێرای بوو. بە هۆی ئەوەی کە بەکارهێنانی دەمامکیان بە پێویست دانەنابوو.

توێژینەوەیەک نیشانی دا، لەو وڵاتانەی کە بەکارهێنانی دەمامکیان بەپێی یاسا پێویست کردووە، چوار بەرانبەر مردنیان کەمتر بووە بە بەراورد لەگەڵ ئەو وڵاتانەی کە ئەو یاسایەیان دانەناوە. بۆ نموونە، وڵاتی مەنگۆلیا هەر لە مانگی January یاسای بەکارهێنانی دەمامکی داناوە و تا ئێستا دەنگۆی مردنی کەسی بە هۆی کۆرۆناوە لێ بڵاو نەبووەتەوە.

توێژینەوەیەکی دیکە دەڵێت؛ بەکارهێنانی دەمامک ڕۆژی ٢٪ لە ژمارەی تووشبووان بە پەتای کۆرۆنا کەم دەکاتەوە. ئەم شتە لە تاقیگە و لەسەر هەمسترەکانیش تاقی کراوەتەوە و دەرکەوتووە کە لەو بارودۆخەشدا بەکارهێنانی دەمامک قازانجێکی زۆری هەیە.

هەر بەهۆی ئەم بەڵگانە کە رۆژبەرۆژ زۆرتریش دەبێت، بەکارهێنانی دەمامک بۆ هەموو کەس پێشنیار دەکرێت.

بەڵام چ جۆرە دەمامکێک بە کار بێنین؟ N95 یان ئەوانەی دیکەش بە کەڵک دێت؟

توێژینەوەکان نیشانیان داوە کە دەمامکی نەشتەرگەری و پەڕۆیی وەک یەک وان و دەتوانن ٦٧٪ ئێمە بەرانبەر بە کۆرۆنا بپارێزن. تەنانەت تیشێرتی کەتانی دەتوانێت نیوەی ئایرۆسۆلەکان کە دێتە ناوەوە و ٨٠٪ی ئایرۆسۆلەکان کە دەچێتە دەرەوە فیلتەر بکات.

ئەم خاڵەش سەرنجڕاکێشە کە هەتاکوو لۆکانی دەمامک زۆرتر بێت باشترە. بەم هۆیە، پێشنیار دەکرێت کە دەمامکی چەندلۆ بە کار بهێنرێت.

لەبەر ئەوەی کە ئایرۆسۆلی زۆر بچووک (کەمتر لە ٣ مایکرۆمەتر) بەقەد ئایرۆسۆلە گەورەترەکان لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گرینگ نییە، کاریگەریی دەمامکی N95 بە بەراورد لەگەڵ دەمامکەکانی دیکە، تەنانەت دەمامکی پەڕۆیی، زۆر جیاواز نییە.

hamster هەمستر

ئامادەکردن: ئەحمەد سۆفی مەحموودی

سەرچاوە:
https://www.nature.com/articles/d41586-020-02801-8

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button