مرۆڤ و مۆز چەندە لەیەک دەچن؟

مرۆڤ و مۆز چەندە لەیەک دەچن؟

مرۆڤ و مۆز چەندە لەیەک دەچن؟

لەشی ئێمە نزیکەی ۳ ملیار ″جووت نیوکلیۆتایدی″ هەیە.
ڕادەیەکی یەکجار کەم لەم ۳ ملیار جووت نیوکلیۆتایدە لە کەسەکاندا تایبەتن، بەڵام پاشماوەکەی ڕێک وەکوو یەکن، کەوابوو ۹۹.۹٪ی جینەکانمان لەیەک دەچێت.

ئەگەر کۆدە جینەتیکییەکانی مرۆڤ لەسەر کاغەز بنووسرێن، زیاتر لە ۲۶۲ هەزار لاپەڕە دەگرێتە بەر کە دەکاتە نزیکەی ۱۷۵ کتێبی گەورە.
تەنیا نزیکەی ۵۰۰ لاپەڕەی لە ئێمەدا تایبەتە.

لە توێژینەوەیەک لە ساڵی ۲۰۰۵دا، دەرکەوت شامپانزەکان (نزیکترین خزمی مرۆڤ)، لەباری جینەتیکییەوە بە ڕادەی ۹۶٪ هاوشێوەی مرۆڤن.

لە توێژینەوەیەک لە ساڵی ۲۰۰۷دا، دەرکەوت جینی پشیلە ماڵییەکان نزیکەی ۹۰٪ هاوشێوەی مرۆڤە.

۸۵٪ی جینی کۆدشکێنی پرۆتین لە مشکەکاندا هاوشێوەی جینی مرۆڤن، بەڵام تەنیا ۵۰٪ی جینە بێکۆدەکان وەکوو جینی مرۆڤن.
ڕێکخراوەی نەتەوەیی توێژینەوەی جینۆمی مرۆڤ دەڵێت کە باوباپیری هاوبەشی ۸۰ ملیۆن ساڵ لەمەوپێش، هۆکاری ئەم لەیەکچوونەیە.

بەپێی توێژینەوەیەک کە لە ساڵی ۲۰۰۹دا لە جۆرناڵی ″science″ بڵاو بووەوە، دەرکەوت ۸۰٪ی جینی مرۆڤ و گا دەستەمۆکراوەکان لەیەک دەچێت.

دی.ئێن.ئەیی مێرووەکان و مرۆڤ کەمتر لەیەک دەچێت.
بۆ نموونە جینە نەخۆشخەرەکان لە مێشی میوە و مرۆڤدا نزیک بە ۶۱٪ لەیەک دەچن.

هەرچەندە لەشی ئاژەڵی هێلکەکەر و باڵدار لەگەڵ مرۆڤ زۆر جیاوازە بەڵام مرۆڤ و مریشک زیاتر لە ۶۰٪ی جینەکانیان لەیەک دەچێت.

تەنانەت مۆزیش نزیکەی ۶۰٪ی جینەکانی لەگەڵ مرۆڤ هاوبەشە.

base pair جووت نیوکلیۆتاید
protein-encoding gene جینی کۆدشکێنی پرۆتین
non-coding genes جینە بێکۆدەکان
disease-csusing genes جینە نەخۆشخەرەکان
insect مێروو
fruit flies مێشی میوە
domesticated cattle گای دەستەمۆکراو
The National Human Genome Research Institute
ڕێکخراوەی نەتەوەیی توێژینەوەی جینۆمی مرۆڤ

ئامادەکردن: هێمن محەمەدییان

www.independent.co.uk/news/science/human-dna-share-cats-cattle-mice-same-genetics-code-a8292111.html%3famp