بابەتزانستە بنەماییەکان

ژنان و زانست

ژنان و زانست

ماوەیەکی زۆرە کە ژنان لە بوارە جیاوازەکاندا لە پێشکەوتنی زانست بەشیان هەبووە، بەڵام زۆر جار بووە لە پێشکەوتنیان ڕێگری کراوە یا نەبینراوە.
لە هەر پێشکەوتنێکی زانستیدا ئێمە بیری ئەوە دەکەینەوە کە چ کەسانێک لەو شتەدا بەشدارییان هەبووە.
ژنان بۆ ماوەیەکی زۆر لە بوارەکانی STEM (زانست، تەکنۆلۆژی، ئەندازیاری، بیرکاری) تووشی کێشەی هەڵاواردنی ڕەگەزین کە لە پێشکەوتنی ژنان لەم بوارە زانستییانە لە ڕابردوو و ئێستاکە و داهاتوو ڕێگری کردووە و دەکات.

لە هەڵاواردنە ڕەگەزییەکان دەتوانین بە دەست پێڕاگەیشتنی نایەکسان بە فێرکاری و تەکنۆلۆژی، بەڕێوەبەری و ڕێبەری پلەوپایەکان ئاماژە بکەین کە بووەتە هۆی ئەوەی کە ژمارەیەکی زۆری ژنان لە پیشەکانی STEM دوور بکەونەوە یا زۆر پێشکەوتنیان نەبێت.
بەم بۆنەوە لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە حەوت ژنی کاریگەر لەم بوارانەدا دەستنیشان کراون کە له دنیای ئەمڕۆکەدا زۆر کاریگەر بوون؛ ئەم ناوانە بریتین لە:

۱. توو یوویوو (Tu Youyou) کیمیازانی چینی
۲. کیارا نێرگین (Kiara Nirghin) براوەی خەڵاتی گووگڵ سایێنس
۳. کاترین جانسن ( katherine Johnson) بیرکار و فیزکزانی ئەمریکی_ئەفریقایی
٤. ماری کوری ( Marie Curie) براوەی دوو خەڵاتی نۆبڵ
٥. مارسیا باربۆسا (Marcia Barbosa) فیزیکزانی بەڕازیلی
٦. سێجێنێت کێلێمو (Segenet Kelemu) پاتۆلۆجیستی گیایی مولکولی.
۷. مەریەم میرزاخانی بیرکار و تەنیا ژنی براوەی خەڵاتی فیڵدز له دنیا

ئامادە کردن: هانا جاری

سەرچاوە:
https://www.unwomen.org/en/news/stories/2020/2/compilation-seven-women-scientists-who-shaped-our-world

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button