بابەتژینگە

قازانجەکانی داربەڕوو

قازانجەکانی داربەڕوو

لە دنیادا زیاتر لە ٦۰۰ جۆر داربەڕوو بوونی هەیە، بەگشتی بەڕوو وەک دارەکانی دیکە بارودۆخی ژینگە باشتر دەکات، زەوی فێنک دەکاتەوە، پاڵێوەری بایەکە کە لەناو گەڵاکانیەوە تێپەڕ دەبێت و بە بۆنەی ڕیشەکانیەوە دەبێتە هۆی پتەوکردنی خاک.

بەپێی وتەی زانکۆی فلۆریدا بەڕوو سەرچاوەیەکی پڕ لە پڕۆتینە بۆ ڕادەیەکی زۆر لە بوونەوەرەکان لە پەلەوەرەکانەوە بگرە تا خورۆکەکان و شیردەرگەلێ وەک ورچ و کەڵەکێوی.

دارێکی بەڕوو بە تیرەی ۲٥ ئینچەوە له ۳٤۹۲ گاڵۆن ئاوی لافاو لە ساڵدا بەرگری دەکات. جیا لەمانە بەڕوو دارێکی جوانە و تەمەنێکی زۆر دەژی و زۆربەی بەڕووەکان لە پاییزدا گەڵاکانیان سوور، قاوەیی و زەرد دەبن و ئەمە جوانییەکی زۆر بە ژینگە دەدات.

بە هۆی زۆربوونی ژمارەی دانیشتووانی زەوی و گۆڕانکاریی ئاووهەوا نزیکەی یەک لەسەر سێی دارەکانی بەڕوو بەرەوڕووی لەناوچوونن.

کە وایە ئێمە چیمان لە دەست دێت؟
بەش بە حاڵی خۆمان لە چاندنی بەڕوودا یارمەتیدەر بین.

rodent خورۆکە
stabilize soil پتەوکردنی خاک

ئامادەکردن: هانا جاری

سەرچاوە:
https://www.ehow.com/list_6913040_oak-trees-benefits.html

Oaktober: The Importance of Oak Trees

سەرچاوەی وێنە:

You Shouldn’t Miss These Noteworthy Facts About Oak Trees

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button