بابەتتەندروستی

چێشتخانەکان، قاوەخانەکان و یانە وەرزشییەکان زۆرترین کاریگەرییان لەسەر بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە وەرزی بەهار، لە ئەمریکادا بووە.

بە لەبەرچاوگرتنی جموجۆڵی ٩٨ ملیۆن کەس لە ڕێگەی زانیاریی مۆبایلەکانیانەوە؛ چێشتخانەکان، قاوەخانەکان (کافەکان) و یانە وەرزشییەکان وەک سەرەکیترین شوێنی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ناسران.

چێشتخانەکان، قاوەخانەکان و یانە وەرزشییەکان زۆرترین کاریگەرییان لەسەر بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە وەرزی بەهار، لە ئەمریکادا بووە.

پاش لەبەرچاوگرتنی جموجۆڵی مۆبایلی ٩٨ ملیۆن کەس لە ٥٥٣ هەزار شوێنی گشتی، توێژەران توانیان چۆنیەتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لێک بدەنەوە.

توێژەران ھەروەھا بۆ ئەوەی کە بۆچی ناوچە ھەژارنشینەکان زیاتر کۆرۆنایان تێدا بڵاو دەبێتەوە، ئاماژە بە دوو ھۆکاری سەرەکی دەکەن؛ یەکەم ئەوەی کە زۆرینەی خەڵک ناتوانن لە ماڵەوە بمێننەوە و دوورکاری بکەن و ناچارن بچنە سەر کار و دووھەمیش ئەوەیە کە شوێنە گشتییەکان لەم ناوچانەدا، وەک سوپەرمارکێتەکان بۆ نموونە، چکۆلەترن و ئەمەش دەبێتە ھۆی نزیکتربوونی لەڕادەبەدەری خەڵک لە یەکتر.

نووسەرانی ئەم وتارە کە لەم دواییانە لە گۆڤاری نەیچێردا بڵاوبووەتەوە، پێشنیار دەکەن لەبری داخرانی یەکجاریی شوێنە گشتییەکان، باشتر وایە ژمارەی کەسەکان سنووردار بکرێنەوە. بۆ نموونە لەبری ئەوەی چێشتخانەکان داخرێن، ژمارەی سەردانکەرانی کەمتر بکرێتەوە.

ئامادەکردن: ئاسۆ ڕەحیمزادەگان

خوێندنەوەی زیاتر:
https://www.livescience.com/covid-19-superspreading-venues-restaurants.html

پێشتر بەپێی توێژینەوەکانی ئەنستیتۆی ڕابرت کۆخی ئەڵمانیا، کە توانیبوویان تەنیا پێداچوونەوە بۆ ٢٥لەسەدی تووشبووانی کۆرۆنا بکەن، دەرکەوتبوو کە لەو ٢٥لەسەدەدا هاموشۆی ماڵەکان، سەرەکیترین ھۆکاری بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە ئەڵمانیا بووە.

دەتوانین بڵێین ئەم توێژینەوە نوێیە تەواوکەری توێژینەوەکانی ئەنستیتۆی ڕابرت کۆخە.

http://www.dw.com/de/wo-infiziert-man-sich-mit-dem-coronavirus/a-55435876

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button