مرۆڤخۆری، نەریتێکی ترسێنەر

١. باوباپیری پێشمێژووی مرۆڤ

مرۆڤخۆری دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی باوباپیری مرۆڤ. بەپێی توێژینەوەیەک کە لە ساڵی ٢٠١٩دا لە ژۆرناڵی پەرەسەندنی مرۆڤ بڵاو بووەوە، نزیکەی ۹۰۰۰۰۰ هەزار ساڵ لەمەوپێش لە وڵاتی سپانیای ئێستادا، هۆمۆ ئەنتێسێسێر، یەکێک لە خزمەکانی مرۆڤ، گۆشتی چەشنێکی دیکەی مرۆڤی خواردووە.
هاوچەشنەکانیان لەبەر ئەوەی کە بژوێن بوون و بە ئاسانی ڕاو دەکران، بژاردەیەکی باش بوون بۆ ڕاوکردن.

 

مرۆڤخۆری

۲. نیاندەرەتاڵەکان

شوێنەوارناسان هەندێک بەڵگەیان سەبارەت بە مرۆڤخۆریی نیاندەرتاڵەکان دۆزیوەتەوە.
بەڵگەکان لە ئەشکەوتەکانی وڵاتی سپانیا و فەڕانسە و بەلجیک دۆزراونەتەوە.
نیاندەرتاڵەکان جگە لە خواردن، لە پاشماوەی تەرمی چەشنە هاوسەردەمەکانیان کەرەستەیان دروست کردووە.

مرۆڤخۆری نەریتێکی ترسێنەر

۳. هۆزی بیامی، وڵاتی گینەی نوێ

خەڵکی بیامی لە گینەی نوێ بە کوشتن و خواردنی مرۆڤ ناسراون.
هەرچەندە ئەم خەڵکە چەندین دەیەیە مرۆڤ ناخۆن.

مرۆڤخۆری نەریتێکی ترسێنەر

٤. هۆزی فۆری، وڵاتی گینەی نوێ

هۆزێکی دیکەی وڵاتی گینە مرۆڤیان دەخوارد. خواردنی مرۆڤ لەم هۆزەدا بووە هۆی نەخۆشییەک بەنێوی “کوڕو” کە زۆربەی ئەندامانی هۆزەکەی لەناو برد.
هەندێک لە خەڵکی هۆزی فۆری جینێکیان بوو کە لە نەخۆشیی “کورو” دەیپاراستن.
ئەم هۆزە لە ساڵی ١٩٥٠ بەدواوە وازی لە مرۆڤخۆری هێنا.

 

مرۆڤخۆری، نەریتێکی ترسێنەر

٥. هۆزی خیخیمێس لە وڵاتی مەکزیک

شوێنەوارناسان لە ساڵی ۲۰۱۱دا لە شارۆچکەیەکی مێژوویی باکووری مەکزیک، چەندین دەستە ئێسکی مرۆڤیان دۆزییەوە کە نیشانەگەلێکی لە مرۆڤخۆری دەرخست. تەمەنی ئێسکەکان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ۱۴۰۰ی زایینی.
هۆزی خیخیمێس بڕوایان وابوو کە خواردنی گۆشتی دوژمن، دروێنەکردنی بەروبوومی فراوان دەستەبەر دەکات.

مرۆڤخۆری نەریتێکی ترسێنەر

٦. هۆزی ئازتێک، وڵاتی مەکزیک

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی هیستۆری، خەڵکی ئازتێک بە قوربانیکردن و خواردنی مرۆڤ لە نەریتە ئاینییەکاندا بەناوبانگن.
لەوانەیە نەریت وابووبێت کە تەرمی قوربانیکراوەکان پێشکەش دەکرا بە کەسە بەناوبانگەکان. هەندێک لە پسپۆڕان دەڵێن لە کاتی وشکەساڵی و قاتوقڕیدا خواردنی مرۆڤ لەلایەن هۆزەکەوە زیاتر بووە. هەندێکیش دەڵێن مرۆڤخۆری شێوازی پەیوەندیگرتنی هۆزەکە بووە لەگەڵ خوداکانیان.

مرۆڤخۆری نەریتێکی ترسێنەر

۷. هۆزی واری، وڵاتی بەڕازیل

خەڵکی واری دوژمنەکان و مردووەکانی خۆیان دەخوارد. ئەم هۆزە بۆ دەربڕینی تووڕەیی و ڕقی خۆیان لە دوژمنەکان و ڕێزگرتن لە بنەماڵەی مردووەکان ئەم کارەیان دەکرد. مرۆڤناسێکی زانکۆی ڤاندێربیڵت پاش ئەوەیکە یەک ساڵ لەگەڵ خەڵکی واری ژیا، لە ساڵی ۱۹٩٥ی زایینی لە ژۆرناڵی Ethnologistدا سەبارەت بە مرۆڤخۆریی هۆزی واری بابەتێکی نووسی.

مرۆڤخۆری نەریتێکی ترسێنەر

٨. ئەورووپییەکانی سەدەی شازدەیەم و هەڤدەیەم
ئەورووپییەکان تاکوو کۆتایی سەدەی هەژدەیەم، بۆ دەرمان، بەدوای گۆشتی مرۆڤی مردوو دەگەڕان.
بۆ نموونە پاراسێلسوس، پزیشکی سەدەی شازدەیەم، بڕوای وابوو کە خواردنی خوێن بۆ تەندروستی باشە.
هەرچەندە خواردنی خوێنی تازە و نوێ باو نەبوو بەڵام ئەو کەسانەی کە توانای بەدەستهێنانی دەرمانیان نەبوو، کاتێک بە چەنەک کەسانێکیان لە دار دەدا لەوێ دەوەستان و کاسەیەک خوێنی تازەیان بە پارەیەکی کەم دەکڕی.

مرۆڤخۆری نەریتێکی ترسێنەر

٩. لێکۆڵەرانی جەمسەری باکوور، سەدەی نۆزدەیەمی زایینی
چەندین چیرۆک سەبارەت بە لێکۆڵەرگەلێک هەیە کە بۆ زیندوو مانەوە پەنایان بردووەتە بەر خواردنی مرۆڤ.
نموونەیەکیان چیرۆکی گەشتی فرانکلینە لە سەدەی نۆزدەیەمدا
لەم گەشتەدا، لێکۆڵەرانی دوو کەشتیی ئێچ.ئێم.ئێس کە لەداو کەوتبوون هەوڵیان دا خۆیان ڕزگار بکەن و بگەنە نزیکترین وێستگە بەڵام نەگەیشتنە ئاکام.
پاش ١٥٠ ساڵ، توێژەران لە پاشماوەی تەرمی لێکۆڵەرەکاندا بەڵگەگەلێکیان سەبارەت بە مرۆڤخۆری دۆزییەوە.
بەڵگەگەلێک وەکوو ئاسەواری بڕینەوە و لەتبوونی ئێسکەکان، نیشانەکانی شکان و دەرهێنانی مێشکیان.

مرۆڤخۆری نەریتێکی ترسێنەر

١٠. ئاگوورییەکان کۆمەڵێکی توندڕەون کە لە ڤارانسیی هیندستان دەژین و خوای هیندوو واتە ″شیڤا″ دەپەرستن. ئاگوورییەکان دەڵێن نێوان پاک و گڵاو هیچ جیاوازییەک نییە و هەندێک نەریتی نامۆ لەسەر تەرمی مردووەکان بەڕێوە دەبەن و هەروەها لە کاسەسەری مرۆڤ دەفر دروست دەکەن. بەپێی هەندێک لە هەواڵەکان مرۆڤخۆریی ئایینیش بەڕێوە دەبەن.

مرۆڤخۆری نەریتێکی ترسێنەر

ئامادەکردن: هێمن موحەمەدیان

سەرچاوە:
https://www.livescience.com/65593-zombie-cannibal-cultures.html