بابەتزانستە بنەماییەکان

گووگڵ کلاود ژمارەی (پای)ی تا ١٠٠ ترلیۆن ژمارە حیساب کرد!

ساڵی ٢٠١٩، گووگڵ کلاود تا ٣١.٤ ترلیۆن ژمارە لە ژمارەی پای -ژمارەیەکی لێڵ کە هەزاران ساڵ لەمەوبەر دۆزرایەوە-ی حیساب کرد کە ئەو کات لە دونیادا ڕیکۆرد بوو. بەڵام دواتر لە ساڵی ٢٠٢١دا زانایانی زانکۆی زانستە کارپێکراوەکانی گریسۆنز (هەڵکەوتوو کە سویس) ئەم ڕێژەیان کردە دوو هێندە و کۆی گشتیی ژمارەکەیان بۆ ٦٢.٨ ترلیۆن ژمارە بەرز کردەوە.

ئێستا، گووگڵ کلاود بۆ دووەم جار ئەو ڕیکۆردەی شکاند و تا ١٠٠ ترلیۆن ژمارەی حیساب کرد. بە واتایەکی تر، تەنیا لە ماوەی سێ ساڵدا ئەم ژمارەیەی سێ هێندە زیاتر کردووە.

بەرپرسانی گووگڵ ڕایانگەیاند: “ئەم دەستکەوتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە ژێرخانی گووگڵ کلاود ساڵ لەگەڵ ساڵ چەندە بەهێزتر دەبێت .”

حیسابکردنەکە کاتژمێر ١٢:٤٥ی نیوەشەوی پێنجشەممە ١٤ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١ دەستی پێ کردووە و کاتژمێر ١٢:١٦ی نیوەشەوی دووشەممە ٢١ی مارسی ٢٠٢٢ کۆتایی هاتووە، واتا ١٥٧ ڕۆژ و ٢٣ کاتژمێر و ٣١ خولەک و ٧ چرکەی پێ چووە!

بۆ حیسابکردنی ئەو ژمارەیە، بیرگەیەک بە گەورەیی ٥٥٥ تێرابایت پێویست بووە!

گووگڵ بەم دەستکەوتە دەیەوێت نیشان بدات کە ژێرخانەکانی بۆ لێکۆڵینەوەکان و حێسابەکانی زانایان تا چ ڕادەیەک بەهێزە.

Google Cloud
Irrational Number ژمارەی لێڵ
University of Applied Sciences of the Grisons
Memory بیرگە

وەرگێڕ: کەریم بایرامی
سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button