ئەندازیاریئەندازیاریی کۆمپیوتەربابەتتەکنەلۆجیا

پێواژۆی زمانی سروشتی بۆ زمانی کوردی

پێواژۆی زمانی سروشتی (بە ئینگلیزی Natural Language Processing) لقێکی زانستی کۆمپیوتەرە کە تێیدا زمانناسی و ژیریی دەستکرد بە کار دەھێنرێت تا کۆمپیوتەر بتوانێت لە زمانی ئاسایی تێبگات. مەبەست لە زمانی سروشتی، زمانی ئاسایی خەڵکە. بۆ نموونە، زمانی کوردی یاخود ھەر زمانێکی دیکە کە مرۆڤ بە کاری دەھێنن. بەشێکی گرنگی زانستی کۆمپیوتەرە کە تێیدا ماشین فێر دەکرێت لە زمانی ئاسایی مرۆڤ تێبگات (لە ویکیپیدیای کوردی).
کۆمەڵە ئامرازێک بۆ پێواژۆی زمانی کوردی لە زمانی بەرنامەسازی پایتۆن (بەناوی Kurdish Language Processing Toolkit (KLPT)) لە لایەن سینا ئەحمەدی، خوێندکاری دوکتۆرای زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی نەتەوەیی ئیرلەند، بڵاو کرایەوە. ئەم کۆمەڵە ئامرازە چوار بەشی ناوەندی هەیە کە بۆ پرۆسێسکردن و نۆرماڵکردن، پشکنینی دروستنووسین (spell-checking)، گۆڕانی ڕێنووسی ئارامی بۆ لاتین (یان پێچەوانەکەی) و شیکاری مۆرفۆلۆژیکی (morphological analysis) زاراوەی سۆرانی و کورمانجی دەتوانێت بەکار بهێنرێت.
ئەم ئامێرە هێشتا هەموو بەشەکانی تەواو نییە و بەڕێوبەرانی پڕۆژەکە بەتەمان کە کامڵتری بکەن. بۆ نموونە، ئێستا ناتوانێت بزرۆکە (i) بە دروستی بناسێتەوە. سەرەڕای ئەوەش، ئەم پڕۆژەیە بە شێوازی ئازاد لەسەر گیتهاب لەژێر بەڵگەنامەی Creative Commons Attribution-ShareAlike 4.0 International License دانراوە؛ واتا هەموو کەس دەتوانێت بەخۆڕایی کەڵکی لێ وەربگرێت و بڵاوی بکاتەوە و هاوکات بە دڵی خۆی بیگۆڕێت و باشتری بکات.
لاپەڕەی گیتهابی ئەم ئامێرە:
https://github.com/sinaahmadi/klpt

ئامادەکردن: ئەحمەد سۆفی مەحموودی

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button