بابەتتەکنەلۆجیا

ئەم ڕۆبۆتە(خێراترین ڕۆبۆت) لە خێراترین مرۆڤیش خێراتر هەڵدێت!

زانایانی پەیمانگەی پێشکەوتووی زانست و تەکنەلۆجیای کۆریا (KAIST) بە ئیلهاموەرگرتن لە باڵندە ڕاوچییەکان، ڕۆبۆتێکیان دروست کردووە کە خێرایی هەڵاتنەکەی دەگاتە ۴۶ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا. ئەمە لە حاڵێکدایە کە ڕیکۆردی حوسێن بۆڵت (خێراترین مرۆڤ) گەیشتووەتە ۴۴ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
بۆچی هاوشێوەی باڵندە ڕاوچییەکان؟
ئەم ڕۆبۆتە دوو لاقی هەیە و کلکێک کە ڕاوەستاویی ڕۆبۆتەکە لە کاتی هەڵاتن لە ڕێگا ناهەموارەکاندا دەپارێزێت. لە ڕاستیدا ڕێک هاوشێوەی هەڵاتنی باڵندە ڕاوچییەکان هەڵدێت.(بڕواننە ڤیدیۆکان) ئەگەرچی ئەم ڕیکۆردانە کاتێک تۆمار کراون کە ڕۆبۆتەکە لەسەر ترێدمیل هەڵدێت و ڕاستەوخۆ کارەبا وەردەگرێت.
ساڵی ٢٠٢٢، ڕۆبۆتێک بە ناوی کاسی، توانیی سەربەخۆ ١٠٠ مەتر لە ٢۴.٧٣ چرکەدا بپێوێت و ناوی خۆی وەک خێراترین ڕۆبۆت تۆمار بکات.
Korea Advanced Institute of Science and Technology (KAIST)
Usain Bolt
Cassie

وەرگێڕ: کەریم بایرامی
چاودێری زمانی: حەسەن مووسازادە
سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button