ئەندازیاریئەندازیاریی کۆمپیوتەربابەتتەکنەلۆجیا

دۆزینەوەی شوێنی بێناونیشان


 

«کۆدی زیادە» یان PLUS Code وەک ناونیشانی شەقام وایە بۆ ئەو شوێنانەی کە ناونیشانیان نییە.
لەبری ناونیشانەکان بە ناو و ژمارەکانی شەقامەوە، کۆدی زیادە لەسەر بنەمای هێڵی “پانی و درێژی” دانراوە و وەک ژمارە و پیت نمایش دەکرێت.
ئەم کۆدە کورتە دەکرێت وەک ناونیشانی شەقام، بۆ ئەو شوێنانەی ناونیشانی نییە بەکار بهێنرێت.
کردنەوەی کۆدی شوێن تەکنەلۆجیایەکە کە ڕێگە دەدات بە کۆدکردنی شوێن بۆ ناو شێوازێکی جیاوازتر کە بەکارهێنانی ئاسانترە لە شێوازی کۆنی درێژایی و پانتایی جوگرافیایی*. بەو جیاوازییەی کە «کۆدی زیادە» نوێنەرایەتیی ناوچەیەک دەکات، نەک خاڵێک، بۆ وێنە لە بینایەکی چەند نهۆمی (باڵەخانە) تەنیا ژمارەیەکی زۆر کەم کۆدی زیادە هەیە بەڵام لە کۆدی درێژایی و پانتایی تەنیا بە تۆزێک گۆڕینی شوێنەکە ئەو کۆدە دەگۆڕدرێت.
لە سەرەوە چۆنیەتیی بەدەستهێنانی کۆدی زیادە لە Google Maps نیشان دراوە و لە کۆتاییدا بە گەڕان بۆ ئەو کۆدەی بەدەستت هێناوە لە گوگڵ یان Google Maps دەتوانیت ناونیشانەکەت بدۆزیتەوە.

ئامادەکردن: مەهدی سەربازی
*Lat long طول و عرض جغرافیایی
سەرچاوە:

Learn – Plus Codes. (n.d.). Retrieved November 29, 2020, from https://maps.google.com/pluscodes/learn/

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button