کورتەی هەواڵە زانستییەکانوەرزی یەک

کورتەی هەواڵە زانستییەکانی حەوتەی ڕابردوو

١. لە توێژینەوەیەکدا کە لە ژۆرناڵی نەیچردا بڵاو بووەتەوە، دەرکەوتووە دەرمانی ″مۆلنۆپیراڤیر″ دەتوانێت پێش بە گواستنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بگرێت.

٢. ڕووسیا لە ۷۰ نەخۆشخانەی وڵاتەکەی بەکارهێنانی پێکوتەی ″سپوتنێک-ڤی″ی دەست پێ کردووە.
ئەم پێکوتەیە لە دوو #دۆزدا کە مەوداکەیان ۲۱ ڕۆژە بەکار دەهێنرێت.

٣. بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ دەرکەوتووە ئەگەر لە سەددا ۷۰ی خەڵک، بەردەوام ماسک بەکار بێنن، دەکرێت پێش بە نەخۆشیی گشتگیری کۆڤید-۱۹ بگیرێت.

٤. شێوازی ناسروشتیی خەو دەتوانێت یەکپارچەیی مادەی سپیی مێشک کەم بکاتەوە کە ئەمەش کاریگەریی دەبێت لەسەر ″کارامەیی ناسینەوە″.

٥. زانایان ڕەوتێکیان دۆزیوەتەوە کە دەتوانێت پاش خواردن، بەرهەمهێنانی چەوری لە لەشدا بوەستێنێت و لەوانەیە ڕۆژێک بۆ چارەسەرکردنی قەڵەوی بەکار بهێنرێت.

٦. پسپۆڕان پێکوتەیەکی بەهێز دروست دەکەن کە دەتوانێت پێش بە سەرهەڵدانەوەی شێرپەنجەی پێست واتە ″مێلانۆما″ بگرێت.

۷. ئاسمانگەڕێکی ژاپۆنی کە هەڵگری نموونە خاکی هەسارۆکەیەک بوو، گەڕایەوە زەوی.
ئەو نموونە خاکە دەتوانێت بەڵگە و نیشانەگەلێک سەبارەت بە ڕەچەڵەک(=بنچینەی) ″کۆمەڵەی خۆر″ بخاتە بەردەست.

۸. توانەوەی سەهۆڵەکان لە وڵاتی نۆروێژ، کۆمەڵێکی گەورەی بریتی لە ۶۸ تەخشی مێژوویی دەرخستووە کە تەمەنیان دەگەڕێتەوە بۆ ٦ هەزار ساڵ لەمەوپێش.

۹. بەپێی هەواڵی ڕێکخراوەی جیهانیی کەشناسی، ساڵی ۲۰۲۰ی زایینی لە ڕیزی سێ ساڵی هەرە گەرمی زەویدایە.
جێگەی ئاماژەیە دەیەی ڕابردووش گەرمترین دەیەی تۆمارکراوی سەر زەوی بووە.

۱۰. فیلمی ″تێنێت″ بەرهەمی کریستۆفەر نۆلان کە کۆتایی هاوینی ئەمساڵ نمایش کرا تا ئێستا لە ماڵپەڕی ئای.ئێم.دی.بی، لە دەیا ۷.۷ خاڵی بەدەست هێناوە.
سەرەڕای ئەوەی کە ئەمساڵ زۆربەی سینەماکان بەهۆی نەخۆشیی کۆرۆناوە بەسترا بوون، فرۆشی فیلمەکە باش بووە و لە لایەن بەردەنگەکان و ڕەخنەگرانەوە پێشوازیی زۆر باشی لێ کراوە.Molnupiravir مۆلنۆپیراڤیر
Sputnik V سپوتنێک
white matter integrity یەکپارچەیی مادەی سپی
Cognitive performance کارامەیی ناسینەوە
Melanoma مێلانۆما
Asteroid هەسارۆکە، ئەستێرەئاسا
Solar system کۆمەڵەی خۆر
Norway نۆروێژ
WMO ڕێکخراوەی جیهانیی کەشناسی
Tenet تێنێت
Arrow تەخش، تیرهێمن موحەمەدیانسروە ئەمین ساڵحیهێمن عەبدوڵڵاپوورسوهەیب شوکری١. https://www.nature.com/articles/s41564-020-00835-2

٢. www.reuters.com/article/amp/idUSKBN28F09O

٣. https://thenewsspan.in/covid-19-pandemic-could-be-stopped-if-at-least-70-public-wore-face-masks-consistently-study/

٤. https://www.psypost.org/2020/11/brain-mapping-study-links-abnormal-sleeping-patterns-to-decreased-white-matter-integrity-58647

٥. https://interestingengineering.com/new-mechanism-halts-fat-production-after-eating-could-treat-obesity

٦. https://www.freethink.com/articles/skin-cancer-vaccine

٧. www.independent.co.uk/life-style/gadgets-and-tech/space/hayabusa2-asteroid-japan-jaxa-spacecraft-b1766798.html%3famp

٨. https://phys.org/news/2020-11-ice-patch-norway-reveals-large.html

٩. https://public.wmo.int/en/media/press-release/2020-track-be-one-of-three-warmest-years-record

١٠. https://m.imdb.com/title/tt6723592/

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button