بابەتژینگە

ئوسترالیا بە هەبوونی گەورەترین وێستگەی هێزی خۆریی جیهان، کارەبای سەنگاپوور دابین دەکات.

ئوسترالیا بە هەبوونی گەورەترین وێستگەی هێزی خۆریی جیهان، کارەبای سەنگاپوور دابین دەکات.

لە وڵاتی ئوسترالیا مەزرایەکی بەخێوکردنی مانگا، دەبێتە گەورەترین وێستگەی کارەبای خۆر کە بڕیارە زۆربەی بەرهەمەکەی بنێردرێت بۆ وڵاتی سەنگاپوور. ئەم وێستگەیە لە هەرێمی باکووری ئوسترالیا هەڵکەوتووە، بە ڕووبەری ١٢٠٠٠ هێکتار، کارەبای سەرانسەری ئەم هەرێمە دابین دەکات.
بە بایەخی ٢٠ ملیار دۆلار و بەرهەم هێنانی ١٠ گیگاوات، لە گەورەترین وێستگەی کارەبای خۆریی ئێستای جیهان کە هەڵکەوتووە لە وڵاتی چین، سێ قات گەورەتر دەبێت. کۆمپانیای Sun Cable، خاوەنی ئەم پرۆژە، دەیهەوێت کە دروستکردنی وێستگە لە ساڵی ٢٠٢٣ دەست پێ بکات، لە ساڵی ٢٠٢٦ کارەبا بەرهەم بێت و تا ساڵێک دواتر هەناردە بکرێت. جگە لە دابینکردنی هەموو کارەبای پێویستی هەرێمی باکووری، بڕیار وایە ٢/٣ی بەرهەمەکە، کە دەبێتە لەسەددا ٢٠ی پێداویستیی کارەبای سەنگاپوور، لە ڕێگەی کابلێکی ژێر ئاو بە درێژایی ٤٥٠٠ کیلۆمەتر، بنێردرێتە ئەم وڵاتە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ABC لە زمان دەیڤید گریفین سەرۆکی کۆمپانیای سان کێبڵ: “ئەم وێستگە لە نزیک شاری نیوکاسێل واتێڕز هەڵکەوتووە کە دەکەوێتە سەر ڕێگەی سەرەکیی شەمەندەفەر، بۆ ئەوەی گواستنەوەی ئامێرەکان و کەلوپەل و کرێکاران بۆ شوێنی پرۆژە بە ئاسانی ئەنجام بدرێت.
هەروەها ئەم جێگەیە بۆ وەرگرتنی زۆرترین هێزی خۆر و دووربوون لە ڕەوشی خراپی کەشوهەوای کەناری دەریا، پەسەند کراوە”.
سەرۆکی کۆمپانیا ڕوونی کردووەتەوە کە چاوەڕوان دەکڕێت لە ماوەی پرۆژەکەدا، بۆ ١٥٠٠ کەس لە بەشی بیناسازی بەشێوەی ڕاستەوخۆ و ١٢٠٠٠ کەس بەشێوەی ناڕاستەوخۆ هەلی کار بڕەخسێت. هەروەها دوای تەواوبوونی پرۆژە و دەستپێکی بەرهەمهێنان، بۆ ٣٥٠ کەس لە وێستگە تاکوو بەندەری داروین کار دەخولقێت.
ئەم پرۆژە تەنیا نموونەیەکە بۆ ئەوەی نیشان بدات ئوسترالیا چۆن چاو لە داهاتووی وزەی سەوز دەکات و چۆن سەرمایەی بۆ دادەنێت. بۆ وڵاتێک کە بەرپرسە لە دروستبوونی لەسەددا ٥ی گازی گوڵخانەیی جیهان، هەناردەی کارەبای وزەی خۆر دەتوانێت ئوسترالیا بخاتە دۆخێک کە بەرهەمهێنانی کارەبا زیاتر بکات و هاوکات گازی گوڵخانەیی کەمتر لە کەشدا بڵاو بکاتەوە.

ئامادەکردن: کەریم بایرامی

 

https://www.abc.net.au/news/2020-07-30/nt-sun-cables-australia-project-awarded-major-project-status/12506516https://earth.org/australia-solar-farm-singapore/

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button