کورتەی هەواڵە زانستییەکانوەرزی یەک

کورتەی هەواڵە زانستییەکان

١- پسپۆڕان دەڵێن ڤایرۆسی کڕۆنای بازدراوی ئینگلیزی، جێی نیگەرانییە بەڵام ترسێنەر و سامناک نییە.
بە پێی توێژینەوەکان ڤایرۆسە نوێیەکە دەتوانێ خێراتر تەشەنە بکات و زووتر بڵاو بێتەوە بەڵام ئەو پێکوتە و ڤاکسینانەی کە لەم دواییانەدا بەکار هاتوون کاردانەوەیەکی باشیان دژی ئەم چەشنە ڤایرۆسەش هەبووە.
٢- ڕێژەی پارێزراویی بەکۆمەڵ پێوستە بە چ ڕادەیەک بێ؟
زانایان لە سەرەتاوە بەراوردیان دەکرد ئەگەر ٦٠ تا ٧٠ لەسەدی کۆمەڵگا لە هەمبەر ڤایرۆسی کورۆنا پارێزراو بن، ژیان بەرەو دۆخی ئاسایی دەگەرێتەوە بەڵام ئێستاکە هەندێک لە پسپۆران وەک دوکتور فائۆچی پێیان وایە دەبێت ئەو ڕێژەیە بەرز بێتەوە و له بەراوردەکانی پێشوو زیاتر بێت.
٣- گەڕان بە دوای بۆنی شار و باژێڕەکان…!!! تیمێکی زانستیی یەکێتیی ئەورووپا، لە لێکۆڵینەوەیەکدا گەیشتووەته ئەو ئاکامە کە مرۆڤ دەتوانێ لە ڕێگەی پڕووکانی تەنۆلکەی کەلوپەلەکان و شیکردنەوەی پێکهاتەکەیان و چەندین ڕێگەی دیکەی زانستی، بۆنی شوێن و شار و باژێرە مێژوویەکان زیندوو بکاتەوە و بە یارمەتیی هەستی بۆنکردن لە ڕابردوودا گەشت بکات، کەواته لە داهاتوودا سەردانی مووزەخانەکان گەلێک سەرنجڕاکێشتر دەبێ.
٤- لە کۆریای باشوور زانایان ئامێرێکیان دروست کردووە کە خۆری دەستکردی پێ دەگوترێ، ئەو ئامێرە توانیوییەتی بۆ ماوەی 20 چرکە تینێک زیاتر ١٠٠ میلیۆن پلەی سێلێسیوس تۆمار بکات کە تا ئێستا لە ئاستی جیهاندا وێنەی نەبووە.
٥- بۆچی هەندێک کەس ڕەنگەکان دەبیستن و وشەکان دەچێژن!!!!؟
بۆ وێنە جاری وایە کاتێک ناوی نەفەرێک دەبیستن ناو دەمیان شیرین یان تاڵ دەبێ یان لایان وایە دەنگی ئامێرێکی مووسیقا ڕەنگێکی تایبەتی هەیە. ئەم دیاردە دەگمەنە چەشنە نەخۆشییەکە که بە تووشبووانی سێنێستیزی دەگوترێت. ئەژمارێکی کەم لە خەڵک تووشی ئەو نەخۆشییە دەبن و بە ڕای زانایان ئەمە جۆرێک لە تێکەڵاوی هەستەکانە کە تا ئێستا بەتەواوی ڕوون نییە هۆکارەکەی بۆچی دەگەڕێتەوە.
٦- پسپۆڕان دەڵین کە دەرمانگەلی نۆێی دژەخەمۆکی گەرچی تا ڕادەیەکی زۆر و بە خێرایی دەتوانن ئاسەوارەکانی خەمۆکی؛ وەک بیری خۆکوژی لە نەخۆشەکە دوور بخەنەوە، بەڵام ئەو دەرەنجامانە یەگجاری نین و بەکارهێنانی بەردەوامی ئەو دەرمانانە مەترسیی خۆیان هەیە، چونکە بە هۆی پێکهاتەکانیان لەوانەیە وەک مادە هۆشبەرەکان نەخۆشەکە گیرۆدە کەن.
٧- لەم داوییانەدا دیاردەیەکی ئەستێرەناسیی گەلێک سەرنجڕاکێش کە زۆر دەگمەن ڕوو دەدات بۆتە سەردێڕی هەواڵەکان. ئەو دیاردەیە کە ئێستا دەکرێ شەوانە لە ئاسمان ببیندرێ، نزیکیی سەرسووڕهێنەری دوو هەسارەی موشتەری و کەیوان لە یەکترە کە سەدان ساڵ دەخایێنێ تا جارێکی تر ئەو چەشنە لە نزیکییە ڕوو بدات. ئەستێرەناسان لەو دیاردەیەدا بە یارمەتیی تەلەسکۆپی هابێل یەکێک لە مەزنترین و تەواوترین بازنەکانی ئەنیشتاین بەدی دەکەن کە به ناوی بازنەی تواوە، پێناسەیان کردووە.
٨- زانایان کاریگەریی گەرمبوونی زەوی لەسەر بڵاوبوونەوەی گازە گوڵخانەیەکان دەخەنە بەرباس. لە ئاکامی تویژینەوەی یەکێک لە زانایانی زانکۆی rudn دەرکەوتووە؛ ڕێژەی پڕووکانی ماددە ئۆڕگانیکەکانی خاک لە برنجەجاڕەکان کە سەرچاوەی بڵاوبوونەەوی کەربۆن دی ئۆکساید و مێتانن بە هۆی گەرمبوونی هەوا بەرز دەبێتەوە، ئەو دوو گازە کارتێکەریی گازە گوڵخانەییەکان زیاتر دەکەن و لەسەر گەرمبوونی کەشوهەوا لە ناوچە نیمچەگەرمەکان کاریگەرییان هەیە.
٩- زانایان دەلێن لە جەمسەری باکووری گۆی زەوی تەواوی ٢٤ ناوچەی کاتی لە یەک خاڵدا جێگیر دەبن، لەوێ هاوکات هەموو ناوچە کاتییەکانی لێیە و هیچکامیشیانی لێ نییە، سنوورێک واتای نییە، خۆر تەنیا یەک جار لە ساڵدا هەڵ دێ و یەک جاریش ئاوا دەبێ و کات و درێژایی ڕۆژ بێواتایە.
١٠- بەپێی توێژێنەوەیەک که تیمێکی دەروونناسی لە زانکۆی NTU لە وڵاتی سەنگاپوور کردوویەتی، دەرکەوتووە کە چەشنێک لینک و پێبەست لەنێوان کەسانی ڕووەودەر و هەڵبژاردنی وشە و دەستەواژەکاندا هەیە. ئەم بابەتە گرینگیی کەڵکوەرگرتن لە نیشادرەکانی زمانی بەهێزتر بە مەبەستی پێشبینی کەسایەتیی سەرهێڵ بۆ بازاڕدۆزینەوەی کۆمپانییەکان لە دنیای مەجازیدا ئاشکرا دەکات.Mutation بازدراو
Herd Immunity پارێزراویی بەکۆمەڵ
Particle تەنۆلکە
Decomposition پڕووکان
Temperature تین
synesthesia سێنێستیزی
Molten Ring بازنەی تواوە
Greenhouse Gas گازی گوڵخانەیی
Subtropical نیمچەگەرم
Time Zone ناوچەی کاتی
Extravert ڕووەودەر
linguistic Indicator نیشاندەری زمانی
Marketing بازاڕدۆزینەوەتانیا قادرنژادفائیزە دانش ئامووزهێمن عەبدوڵڵاپوورسوهەیب شوکریڕۆژین ئیلخانیزادە1- https://bit.ly/3pDAr8m
2- https://nyti.ms/381AoNi
3- https://bbc.in/37LWt2m
4- https://bit.ly/2WWdxfV
5- https://bit.ly/3hv5LDp
6- https://bit.ly/2JyJUhK
7- https://bit.ly/34U2MPA
8- https://bit.ly/3rHmmZ1
9- https://bit.ly/38LTMND
10- https://bit.ly/3mYqu3h

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button