بابەتزانستە بنەماییەکان

خەڵاتی ۲۰۲۰ی ڕۆزنبلێس بە زانای کورد، هێرش ئەمینی بەخشرا.

ئەنستیتۆی هۆکارە کاریگەرەکان لەسەر تەندروستی (EHI) خەڵاتێکی بە ناو ڕۆزنبلێس هەیە کە بۆ کەسانێک کە پڕۆفیسۆری یاریدەرن و لەسەر کاریگەرییەکانی پیسبوونی هەوا توێژینەوەیان هەیە بۆ یەک دوو پڕۆژەیان ٥۰۰،۰۰۰ دۆلار دابین دەکات.

خەڵاتی ڕۆزنبلێسی ۲۰۲۰ بە سێ کەس به ناوەکانی، هێرش ئەمینی، جۆزێف ئانتۆنێلی و ڕافایێل ئارکوو دەدرێت.

هێرش ئەمینی پڕۆفیسۆری یاریدەری بەشی تەندروستیی گشتیی زانکۆی کۆپێنهاگە کە لەسەر گشتگیرناسیی (ئێپیدێمیولۆژی) ژینگە تویژینەوە دەکات. ئەم خەڵاتە بە بۆنەی پڕۆژەی “تەنولکەگەلی زۆر وردی کۆپێنهاگ و تەندروستی” بە ئەمینی بەخشراوە. ئامانجی ئەم توێژینەوە ئەوەیە کە تێبگەن بەرکەوتن_کاردانەوەی درێژخایەنی ئەم تەنۆلکە زۆر وردانە لەسەر چەند جۆری مردن و نەخۆشی چۆن کاریگەری دادەنێت.
ئەم توێژینەوە لەسەر ٦٥۰۰۰۰ هاوڵاتیی گەورەساڵی دانمارکی کراوە.

خوێنەرانی بەڕێز ئاگادار دەکەینەوە کە بۆ ژمارەی داهاتووی گۆڤاری زانستیی هۆژین وتووێژێکی چڕوپڕ لەگەڵ بەڕێز هێرش ئەمینی ئامادە کراوە.

Rosenblith ڕۆزنبلێس

Health Effects Institute (HEI)
ئەنستیتۆی هۆکارە کاریگەرەکان لەسەر تەندروستی

Heresh Amini هێرش ئەمینی

Joseph Antonelli جۆزێف ئانتۆنێلی

Rafael Arku ڕافایێل ئارکوو

Assistant Professor پڕۆفیسۆری یاریدەر

ultrafine particles تەنۆلکەگەلی زۆر ورد

exposure–response بەرکەوتن کاردانەوە

Environmental epidemiology گشتگیرناسیی ژینگە، لقێکی زانستییە کە لەسەر کاریگەری و پەیوەندیی تەندروستیی ژینگە و تەندروستیی مرۆڤەوە توێژینەوەی هەیە.

سەرچاوە:
https://internal.science.oregonstate.edu/funding/walter-rosenblith-new-investigator-award

https://www.healtheffects.org/announcements/three-new-rosenblith-awardees-selected-2020-0

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button