بابەتژینگە

پێشکەوتنی وزە جێگرەوەکان بە نیسبەت سووتەمەنییە فوسیلییەکان له ئەورووپا

وزە جێگرەوەکان لە ساڵی ۲۰۲۰دا بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لە ئەورووپا له سووتەمەنییە فوسیلییەکان وەپێش کەوتن.

بەپێی ڕاپۆرتی ساڵانە، بەرهەمهێنانی ۳٨٪ی کارەبا لە ڕێگەی وزە جێگرەوەکان بە بەراورد لەگەڵ بەرهەمهێنانی ۳۷٪ی کارەبا لە سووتەمەنییە فوسیلییەکان، نیشان دەدات کە ساڵی ڕابردوو، وزە جێگرەوەکان ڕۆڵێکی بەرچاوتریان هەبووە بۆ دابینکردنی وزەی پێویست بۆ ژیانی مرۆڤ!

لە ساڵی ۲۰۱٥ەوە لە ئەورووپا، کەڵکوەرگرتن لە دوو وزەی جێگرەوەی “بایی” و “هەتاوی” دوو هێندە بووە. لە ساڵی ۲۰۲۰، یەک لەسەر پێنجی کارەبای یەکێتیی ئەورووپا لەم دوو وزە بەرهەم هاتووە و کەڵکوەرگرتن لە وزەی خەڵووز، ۲۰٪ دابەزیوە و تەنیا ۱۳٪ی کارەبای ئەورووپای لێ بەرهەم هاتووە.

بەرزترین ڕێژە بۆ کەڵکوەرگرتن لەم وزە جێگرەوانە لە دانمارک (٦۱ لەسەد)، ئیرلەند (۳٥ لەسەد) و ئەڵمانیا (۳۳ لەسەد) تۆمار کراوە.

هەروەها دەبێت ئەم ڕاستییە لە بەرچاو بگرین کە بۆ کەمکردنەوەی ٥٥ لەسەدی گازە گوڵخانەییەکان تا ساڵی ۲۰۳۰، لەجیاتی خەڵووز، پێویستمان بە شتێکی زۆرتر لە وزە جێگرەوەکان هەیە!

renewable energy وزەی جێگرەوە

ئامادەکردن: هانا جاری

سەرچاوە:
https://interestingengineering.com/renewables-overtook-fossil-fuels-in-eu-electricity-generation-in-2020

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button