بابەتتەندروستی

کاریگەریی ۹۱%ی ڤاکسینی ڕووسی

? کاریگەریی ۹۱%ی ڤاکسینی ڕووسی

بەپێی وتارێک کە ئەمڕۆ لە گۆڤاری بەناوبانگی لەنسێت بڵاو بووەتەوە، لە فازی سێهەمی پێکوتەی ڕووسیی سپوتنیکی V، و دوای توێژینەوەی سەرەتایی لەسەر نزیکەی ۲۰ هەزار کەس، کاریگەریی ۹۱ لەسەدی بۆ ئەم پێکوتەیە تۆمار کراوە.

ئەم ئەنجامە سەرەتاییە، ھەواڵێکی زۆر هیوابەخشە بۆ شەڕی دژ بە کۆرۆنا.

ئەم پێکوتەیە دەبێت لە دوو جاردا کە ۲۱ ڕۆژ مەودایان بێت لێ بدرێت و بۆ پاراستنەکەی پێویست بە گەرمیی ژێر ١٨ پلەی سێلسیۆس هەیە. لەم پێکوتەیەدا، لە ڤایرۆسی بێمەترسیی ئادێنۆزینی ٢٦ و ئادێنۆزینی ٥ وەک ھەڵگری کۆدی جینەتیکییەک کەڵک وەردەگیرێت کە لە ناو خانەکانی جەستەدا ترۆپکی پێکوتەی کۆرۆنا ساز دەکات و دەبێتە هۆی ورووژاندنی کۆئەندامی بەرگری و ئامادەیی زیاتری مرۆڤ دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

یەکێک لە خراپییەکانی ئەم ڤاکسینە، ئەوەیە کە هەر دۆزێکی پێکوتەکە، پێویستی بە ژمارەیەکی زۆر تەنۆلکە هەیە و ئەمەش دروستکردن و گواستنە و بڵاوکردنەوەی ئەستەمتر دەکاتەوە.

پێکوتەی ڕووسی لە سەرەتادا زۆر ڕەخنەی لێ گیرابوو کە بە هەڵپەهەڵپ کارەکانی بردووەتە پێش، بەڵام ئەم وتارە چاپکراوە، دڵنیاییەکی زیاتر بە زانستمەندان دەدات لە کاریگەری و بێمەترسیبوونی پێکوتەکە.

سەرچاوە:
https://www.thelancet.com/journals/lancet/article/PIIS0140-6736(21)00191-4/fulltext

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button