بابەتتەندروستی

٦ی فێوریە، ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی خەتەنەکردنی ژنانە

خەتەنەکردن بریتییە لە بڕینی بەشێک یان هەمووی ″بەشی دەرەکیی ئەندامی زاوزێی مێیینە″ کە هیچ قازانجێکی بۆ تەندروستیی کچان و ژنان نییە.

خەتەنەکردن دەتوانێت ببێتە هۆی:
۱.  خوێنبەربوون.
۲. کێشەی میزکردن و دواتر هەڵاوسانی میزەڵدان.
۳. کێشە و گرفت لە منداڵبوون و مەترسیی مردنی ئەو منداڵانەی کە لەدایک دەبن.
لە ئێستادا لە ۳۰ وڵاتی پارزەویی ئەفریقا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا خەتەنەکردن بەربڵاوە و زیاتر لە ۲۰۰ ملیۆن کچ و ژن خەتەنە کراون.

″پێکەوە دەتوانین هەتا ساڵی ۲۰۳۰ی زایینی کۆتایی بە خەتەنەکردنی ژنان بهێنین. جێبەجێکردنی ئەم هەوڵە، کاریگەریی ئەرێنیی لەسەر تەندروستی، پەروەردە و پێشکەوتنی ئابووریی کچان و ژنان دەبێت.″
(ئانتۆنیۆ گووتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان)

ئامادەکردن: هێمن موحەمەدیان
سەرچاوە:
۱. https://www.un.org/en/observances/female-genital-mutilation-day
۲. https://www.who.int/news-room/fact-sheets/detail/female-genital-mutilation

.

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button