هەواڵەکانی هۆژین‌هەواڵی ڕێکخراوە

داواکاریی یارمەتی وەک سەرنووسەر بۆ ژمارەی ۱۲ی گۆڤاری زانستیی هۆژین

? داواکاریی یارمەتی وەک سەرنووسەر بۆ ژمارەی ۱۲ی گۆڤاری زانستیی هۆژین ?
Associate Editor

گۆڤاری زانستیی ھۆژین بۆ بەڕێوەبردنی باشتری کاروباری ئامادەکردنی ژمارەی ۱۲، پێویستی بە ٢ سەرنووسەری نوێ هەیە. ئەو بەڕێزانەی دەتوانن بۆ ئەم مەبەستە یارمەتیدەر بن، تکایە پێوەندی بەم ئایدیی تێلێگرامەوە بگرن:
@AhvandJalali

پێشەکی سپاسی هاوکاریتان دەکەین.?

? بۆ بینینی تایبەتمەندییەکان و بەرپرسیارەتییەکانی سەرنووسەر، تکایە سەردانی ماڵپەڕی خوارەوە بکەن:

? تایبەتمەندییەکان:
ئاشنایی لەگەڵ پڕۆسەی گشتیی نووسین، پێداچوونەوە، و ئامادەکردنی یەک وتار یان دەقی زانستی. ئەمە ئەتوانێ بە نووسینی لانیکەم ٢ بابەت بۆ هۆژین لە ژمارەکانی پێشوودا، یان بە بوونی یەک وتار لە ژوورناڵە زانستییە بەناوبانگەکاندا، یان ھەبوونی لانیکەم یەک تێزی ئەکادیمیک (کارناسی، ماستەر، یان دکتۆرا) بسەلمێندرێت.

? بەرپرسیارەتییەکان:
سەرنووسەر بەرپرسیارەتیی چەند نووسراوەی لە لایەن سەرنووسەری سەرەکی پێ دەسپێردرێت (۲ تا ٤ وتار، بە پێی بوونی کات). بەرپرسیارەتییەکان بریتین لە:

١) هەڵەگریی زانستی
٢) هەڵەگریی زمانی و ڕێزمان، دڵنیا بوون لە ڕەوان و سادە بوونی دەقی وتارەکان
٣) هەڵەگریی و بەدواداچوونەوەی وشە زانستییەکان
٤) هەڵەگەریی ڕێنووسی و خاڵبەندی
٦) هەڵەگری ڕێڕەونامەیی (بە پێی ڕێڕەونامە یان تێمپلەیتی هۆژین)
٧) یارمەتیی سەرنووسەری سەرەکی لە گەڕانی چالاکانە بەدوای نووسەر و نووسراوە

ئەرکی سەرەکیی سەرنووسەر بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پڕۆسەکە و دابەشکردنی ئەو کارانەی سەرەوە بەسەر پسپۆڕانی زانستی و ڕێزمانییە (کە پێتان دەناسێندرێن)، تاکوو ئەنجامی کارەکان.

کاتی پێویست بۆ ئەنجامدانی ئەرکی سەرنووسەری هەفتەی ۱ تا ۲ کاتژمێرە.

لەگەڵ ڕێز و سپاسی دووبارە،
ئەھوەند جەلالی،
سەرنووسەری سەرەکیی گۆڤاری زانستیی ھۆژین

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button