بابەتمێشک

بۆ خەوێکی خۆش، بەر لە خەوتن کتێب بخوێننەوە

هەمیشە وتراوە کە کتێب ژیانی مرۆڤ خۆشتر دەکات. جگە لە هەموو کاریگەرییە باشەکانی کتێب لەسەر زانیاری، ئێستا بەڵگەیەکی نوێش هەیە بۆ باش بوونی خوێندنەوەی کتێب: خوێندنەوەی کتێبی کاغەزی بەر لە خەوتن دەبێتە هۆی باشتربوونی خەو.

بەپێی ھەوڵێکی ھەڕەمەکیی کۆنترۆڵکراو (یان RCT) بە ناوی هەوڵی خەڵک (The People’s Trial; thepeoplestrial.ie) کە لە رێگەی ئەنتەرنێتەوە جێبەجێ کراوە، دەرکەوت کە خوێندنەوەی کتێبی کاغەزی لە ناو جێگەدا بەر لە خەوتنی شەوانە، ٥٠٪ خەو خۆشتر دەکات و نزیکەی ٤٠٪ خەوی ناخۆش کەمتر دەکات.

لەم توێژینەوەدا ٩٩١ کەس لە سەرانسەری دنیاوە بەشدار بووبوون و بەشێوەیەکی هەڕەمەکی دابەشی نێوان دوو گرووپ کرابوون. ھەوڵی ھەڕەمەکیی کۆنترۆڵکراو شێوەیەکی زۆر متمانەپێکراوی توێژینەوە لە پزیشکیدایە، هەر بۆیە دەرەنجامی ئەم توێژینەوە دەتوانێت تا ڕادەیەکی زۆر متمانەی پێ بکرێت.

هەوڵی خەڵک لە چەند فازدا بەڕێوە چوو و لە فازە سەرەتاییەکاندا لە خەڵک پرسیار کرا کە چ شتێک بۆتان جێگەی پرسیارە و گرنگە کە وەڵامەکەی بزانن. خەڵکیش دەنگیان دا بە ئەم پرسیارە و لە داهاتوودا ڕەنگە پرسیاری دیکەش توێژینەوەی لەسەر بکرێت.

 

·       ھەوڵێکی ھەڕەمەکیی کۆنترۆڵکراو: randomised controlled trial or RCT

ئامادەکردن:
ئەحمەد سۆفی مەحموودی

Vice-chair, Early Career Professionals Group, Cochrane, UK.

 

سەرچاوە:

https://thepeoplestrial.ie/phase-seven

سەرچاوەی وێنە:
https://indianexpress.com/article/lifestyle/health/have-trouble-sleeping-at-night-heres-how-reading-a-book-can-help-6270825/lite/

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button