‌هەواڵی ڕێکخراوە

پێشکەش بە مامۆستا هەژین

لە بەشێک لە بەڵگەفیلمی “زمانی دایکی” لە دەرهێنانی بەڕێز سەرکێو مسگەری، باسی فێرگەی سۆما کراوە. لەم دەقەدا هەوڵمان دا ئاوڕێکی کورت لە چالاکییەکانی سۆما بدەینەوە. وەک هۆژان، سپاسی مامۆستا هەژێن (ڕەحیم سوڵتانی، دکتۆرای پسپۆڕیی ئەدەبی بەراوردکاری) دەکەین کە بە پیری پرسیارەکانمانەوە هات و وڵامدەرمان بوو.

ئەوەی ڕاستی بێت ئەو بەڵگەفیلمە تەنیا کورتە ئاماژەیەکی بە داخرانی ناوەندی سۆما و بارودۆخی ژیانی مامۆستا کردووە. بەڵام ئەوەی کە جێی باسی زیاترە بازنەی چالاکییەکانی سۆما لە ماوەی ١٩ ساڵدایە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

فێرگەی سۆما لە گەلاوێژی ١٣٧٤ی هەتاوی لە مەهاباد دامەزرا. لە ٥٠ شار و ٤٠٠ ئاوایی و ٣٣ زانکۆ، لە زۆربەی ناوچە کوردنشینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لقی فێرکاریی دامەزراند و بە سەدان مامۆستای خۆبەخش هاوکارییان لەگەڵدا کرد و بەرهەمی کاریان فێرکردنی نزیکەی سی هەزار خوێندکار و بەخشینی بڕوانامە بە هەموویان بوو. سۆما لە هەلومەرجێکی وادا ڕوا و هەڵچوو کە گەزیزەیەک لە بەستەڵەکێکی سارد و سەختدا بڕوێت.
ناوی سۆما گرێدراوی هەزاران خوێندکار و سەدان مامۆستایە کە ئێستا لە پاش داخرانی سۆما لەناوچەکانی خۆیان بە زۆر ناوی ترەوە کار و چالاکی دەکەن.
سۆما لەدایکبووی شۆرەکاتێکی جەرگبڕ بوو کە لە فێنکایی تێپەڕینی ڕۆژە سەختەکاندا کەوتە بەر شەختەی نەیار و پێشی پێ گیرا.

هەرمانن ئەو بیرە پاکانەی وەکوو تۆوی ڕوانەوە لەم زێدەدا چرۆی بەردەوامی دەردەکەن و بە سەدان لقوپۆپی لە ئاوێنەی مێژوودا بۆ داهاتوو دەبنە دارستانێکی سەوز و بنج لێک گرێ دەدەن.

پۆستە هاوشێوەکان

یەک کۆمێنت

  1. سڵاوی بێ بڕانەوە بۆ هەموو تێکۆشەرانی بواری زانست و خزمەت بە مرۆڤایەتی و نیشتمان و گەل
    ڕێزی بێ بڕانەوەم بۆ هەموو خۆشەویستانی هۆژان هەیە کە بەپشکنینی بابەتەکان هۆی ژانەکان دەدۆزنەوە و چارەی ساڕێژکردنی زامەکان بۆ کۆمەڵگا مسۆگەردەکەن.
    وەکوو هەژێنی خزمەتگوزاری نەتەوەکەشم دەستی هەموو ئەو هاوڕێیانە ماچ دەکەم کە بە ئاوڕدانەوەیان تۆزی ماندوویییان لەسەر ڕۆحم تەکاندووە و بە پشتیوانی کردنیان ئاگری ورەی خزمەتی زیاتریان لەناو دڵمدا بڵێسەدارترکردووە. دیسان سپاس بۆ هەموو زەحمەتەکانتان و ئاواتم سەربەرزی و مەزنایەتیی ڕۆژبەڕۆژتانە.
    براتان هەژێن
    ۱٤٠٠/١/١١

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button