بابەتتەندروستی

ژنانی دووگیان و مەترسییەکانی کۆڤید-۱۹

ژنانی دووگیان و مەترسییەکانی کۆڤید-۱۹

زانیارییەکان سەبارەت بە کاریگەریی کۆڤید-۱۹ لەسەر دووگیانبوون، لەچاو ساڵی ڕابردوو گۆڕدراوە. بەداخەوە کۆکردنەوەی زانیاری و توێژینەوە خاوتر بوو لەوەی کە پزیشکەکان چاوەڕێیان دەکرد. توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە کە مەترسییەکان لەسەر دووگیانبوونی ژنان دەتوانێت زیاتر و گەورەتر لەوە بێت کە پێشتر بیرمان لێ دەکردەوە.
ئەم توێژینەوەیە نیشانی داوە کە ئەو ژنە دووگیانانەی کە کۆرۆنایان گرتووە مەترسیی زیاتریان لەسەرە و ئەگەری ئەوەی کە بەسەختی تووش بن زۆرترە. هەروەها مەترسیی مردن و وەرگرتنیان لە بەشی ″چاودێریی چڕ″دا بەرز دەکاتەوە. منداڵکانیش پێشوەختە لەدایک دەبن و تووشی کێشە و گرفتی دیکەش دەبن.

توێژەرێکی زانکۆی ئاکسفۆرد دەڵێت ئەو ژنە دووگیانانەی کە کۆرۆنایان گرتووە ٥٠ لەسەد زیاتر لەو دووگیانانەی کە کۆرۆنایان نییە تووشی کێشە و گرفتەکانی دووگیانبوون دەبن. (وەکوو لەدایکبوونی پێشوەختە). هەروەها منداڵەکانیان سێ هێندە زیاتر مەترسییان لەسەرە کە لە بەشی چاودێریی چڕدا وەربگیردرێن. بەڵام هەواڵی دڵخۆشکەر ئەوەیە کە ئەو ژنە دووگیانانەی کە ″کۆرۆنایان هەیە بەڵام نیشانەکانی تووشبوونیان نییە″ و ئەو ژنانەی کە ″ کۆرۆنایان نییە″ هەردوو بە یەک ڕادە لە مەترسیدان.
وەرگێڕ: ھێمن موحەمەدیان
سەرچاوە:
https://www.sciencealert.com/study-finds-covid-causing-more-pregnancy-complications-than-we-thought

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button