بابەتزانستە بنەماییەکان

ئەندازیاریی ژینگە

ئەندازیاریی ژینگە لقێک لە ئەندازیارییە کە سەرنجی لەسەر پاراستنی خەڵکه لە پیسکەرەکانی ژینگەی دەوروبەری و هەروەها هەوڵ دەدات بۆ باشترکردنی کوالێتی ژینگە. ئەندازیاریی ژینگە سەرلەنوێ بەکارهێنانەوەی کەرەستەکان، دوورخستنەوەی زبڵ، تەندروستیی گشتی و کۆنترۆڵی پیسبوونی ئاو و هەوا باشتر دەکات.

گرینگی ئەندازیاریی ژینگە دەگەڕێتەوە بۆ کاتی دەستپێکردنی شارستانییەت؛ لەو کاتەوە خەڵک لەگەڵ دابینکردنی ئاوی پاک، دوورخستنەوەی زبڵ و زێراو ڕووبەڕوو بوونەتەوە. لەگەڵ گەشەکردنی شارەکانیش و سەرهەڵدانی کشتوکاڵ و بەرهەمهێنانی گەورە نیگەرانیی پاراستنی هەوا و خاکیش لە پیسبوون، هاتۆتە ئاراوە.

ئەندازیاریی ژینگە له بنەماکانی ئەندازیاری، زانستی خاک، زیندەوەرزانی و کیمیا کەڵک وەردەگرێت بۆ پەرەپێدان و چارەسەرکردنی کێشەکانی ژینگه. یەکێک لە هەرەگرینگترین ئەرکەکانی ئەندازیاریی ژینگه، ڕێگەگرتن له ئازادبوونی پیسکەرە زیانبەخشە کیمیایی و بایۆلۆجیکەکانە بۆ نێو هەوا، ئاو و خاک. بۆ ئەمانەش پێویستیی بە زانیارییەکی فراوان لە کیمیا و زیندەوەزانی هەیە و هەروەها زانینی پرۆسە جۆراوجۆرەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵ کە دەبنە هۆی ئازادبوونی پیسکەرەکان بۆ نێو ژینگە پێویستە. بە یارمەتیی ئەم زانیارییانە دەکرێت پرۆسەگەلی نوێ دابڕێژرێن یان پرۆسەکانی ئێستا دەستکاری بکرێن بۆ کەمکردنەوە یان نەهێشتنی ئازادبوونی پیسکەرەکان. بۆیە یەکێک لە ئەرکە گرینگەکان کە لە لایەن ئەندازیارانی ژینگەوە ئەنجام دراوە؛ بریتییە لە دیاریکردنی پیسکەرەکان و سەرچاوەی بڵاوبوونەوەیان.

ئامادەکردن: هانا جاری

https://www.livescience.com/48390-environmental-engineering.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button