بابەتزانستە بنەماییەکان

ڕەچەڵەک پەیوەندییەکی کەمی لەگەڵ “باشبوون”ی سەگێک هەیە!

لێکۆڵینەوە لەسەر ١٨٣٨٥ سەگ دەریخست کە باشبوونی ڕەفتاری سەگێک تەنیا لە ٩%ی کاتەکاندا پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بە نەژاد و ڕەچەڵەکی ئەو سەگەوە هەیە.

“ئێلینۆر کارڵسۆن” لێکۆڵەری جینەتیک دەڵێت: زۆربەی ڕەفتارەکان لەناو زۆرینەی ڕەچەڵەکەکان هاوبەشە و ئێمە نەمانتوانی جیاوازییەک بدۆزینەوە. بۆ نموونە: لووراندن یان کایەکردن.
لە لایەکی دیکەوە، ئەگەر لەگەڵ کەسێک کە ٨ سەگ لە یەک ڕەچەڵەکی هەیە قسە بکەیت، پێت دەڵێت کە هەموویان ڕەفتاریان وەکوو یەک نییە.

ئەو دەڵێت: کاتێک لەسەر پەیوەندیی نێوان جینەتیک و ڕەفتاری سەگەکان لێکۆڵینەوەم دەکرد، بۆ هەر کەسێک لەبارەی لێکۆڵینەوەکەم قسەم دەکرد، خێرا مۆبایلەکەی دەردەهێنا و وێنەی سەگەکەی خۆی نیشان دەدام و باسی ڕەفتارەکەی دەکرد. بۆیە بە مێشکم داهات داوا لە خەڵک بکەم ئەگەر سەگی ماڵییان هەیە، هەندێک زانیاریمان بۆ بنێرن و وەڵامی چەند پرسیارمان بدەنەوە.
لە ئاکامدا کارڵسۆن لەگەڵ هاوکارەکانی توانییان زانیاری لەسەر ١٨٣٨٥ سەگ کۆ بکەنەوە کە ٤٩%یان لە نەژادی ئەسڵ بوون. هەروەها دی.ئێن.ئەیی ٢١٥٥ سەگیان بە دەست گەیشت کە توانییان لێکۆڵینەوەی لەسەر بکەن.

ئاکامی لێکۆڵینەوەکان دوور لە باوەڕی خەڵک بوون: ئەو شتەی جیاوازیی ڕەفتاری سەگەکان دیاری دەکات تەنیا لە ٩%دا ڕەچەڵەکی ئەوە.

زۆربەی ڕەفتارەکان وەک وەڵامدانەوە بە فەرمانەکان تا ڕادەیەک زگماکییە و بۆ هەندێک ڕەچەڵەک وەک “بۆردر کۆڵی و سەگی مەڕیی ئوسترالی” زیاتر و بۆ هەندێک ڕەچەڵەک وەک “بیگڵ و چیواوا” کەمترە. بەڵام بەگشتی دەبێت بڵێین: لە ڕووی نەژادی سەگێکەوە ناتوانین پێشبینیی ڕەفتارەکەی بکەین.

Border Collie: بۆردر کۆڵی
Australian cattle dog: سەگی مەڕیی ئوسترالی
Beagle: بیگڵ
Chihuahua: چیواوا

وەرگێڕ: کەریم بایرامی
چاودێری زمانی: حەسەن مووسازادە

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button