بابەتتەندروستی

ئەمڕۆ ٢٦ی ئاپریل، ساڵڕۆژی کارەساتی ئەتۆمیی چێرنۆبڵە

لە ٢٦ی ئاپریل (نیسان)ی ساڵی ۱۹۸٦دا تەقینەوەیەکی بەهێز لە کارتیاکەری ژمارەی ٤ی ″وێستگەی ئەتۆمیی چێرنۆبڵ″ ڕووی دا و کارەساتێکی مێژوویی خولقاند.

لە ساڵی ۱۹٤٥ەوە تاکوو ئێستا، زیاتر لە دوو هەزار تەقینەوەی ناوکی ڕووی داوە. ئەمریکا پاش کۆتایی شەڕی جیهانیی دووەم ۱۰۳۹ بۆمبی ناوکیی تەقاندووەتەوە. هەروەها ڕووسیا (سۆڤیەتی پێشوو) ۷۱۸ بۆمب، فەڕانسە ۱۹۸ بۆمب، بەریتانیا و چین هەر کام ٤٥ بۆمب، هیند و کوریای باکوور هەر کام سێ بۆمب و پاکستانیش دوو بۆمبی ناوکیی تەقاندووەتەوە.

بەپێی دوو توێژینەوەی نوێ، پیسبوون بە هۆی تیشکدانەوەی کارەساتەکەی چێرنۆبڵەوە، مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی تایرۆیدی بەرز کردبووەوە بەڵام دی.ئێن.ئەیی ئەو دایک و باوکانەی کە پاش کارەساتەکە منداڵیان بووە، بە شێوەی ئاسایی گواستراوەتەوە بۆ بەرەی داهاتوو و تووشی بازدانی نوێ نەبووە.
نووسین: هێمن موحەمەدیان
سەرچاوە:
https://www.livescience.com/chernobyl-radiation-effects.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button