بابەتزانستە بنەماییەکان

وێنەی جووتبوونی دوو ″مێش″ی ٤١ ملیۆن ساڵە

ئەمە وێنەی جووتبوونی دوو ″مێش″ە کە ٤١ ملیۆن ساڵ لەمەوپێش لەنێو بەردێکی کەهرەماندا بەند کراون.

دۆزینەوەی ئەم فۆسیلەیە دەلاقەیەک بەرەو ژیانی چاخی ئیۆسین (نزیکەی ٥٥ ملیۆن تاکوو ٣٤ ملیۆن ساڵ لەمەو پێش) دەکاتەوە کە بەشێکە لە سەردەمی پاڵیۆجین.

هەروەها نووسەرانی ئەم توێژینەوەیە پارچەگەلێک لە کۆنترین ″جەویی فۆسیلی″ی ئۆسترالیایان دۆزیوەتەوە کە تەمەن و ڕەچەڵەکی دەگەڕێتەوە بۆ ۲۳۰ ملیۆن ساڵ لەمەوپێش لەسەر گەورەپارزەوی (گەورەکیشوەر)ی پانجیا.

″گۆندوانا″ بەشی خوارووی ″پانجیا″ نزیکەی ٥٠٠ ملیۆن ساڵ لەمەوپێش پێک هات. نزیکەی ۱۸۰ ملیۆن ساڵ پێش، گۆندوانا لە پانجیا جیا بووەوە و دواتر بووە هۆی پێکهێنانی ئەفریقا، ئانتارکتیکا (کیشوەر یان پارزەویی بەستەڵەکی باشوور)، ئۆسترالیا، هیند، ماداگاسکار و ئەمریکای باشوور.

#Paleogene (پاڵیۆجین)
#Eocene (ئیۆسین)
#Supercontinent (گەورەپارزەوی, گەورەکیشوەر)
#Pangaea (پانجیا)
#Gondwana (گۆندوانا)
#Antarctica (ئانتارکتیکا)
#Amber (بەردی کەهرەمان، جەویی فۆسیلی)
#Continent (کیشوەر، پارزەوی)
وەرگێڕ: هێمن محەممەدیان
سەرچاوە: LS

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button