بابەتزانستە بنەماییەکان

مێژووی نەشتەرگەریی گوێ دەگەڕێتەوە بۆ ٥٣٠٠ ساڵ لەمەوپێش!

بە دۆزینەوەی ئەم کاسەسەرە، مێژووی کۆنترین نەشتەرگەریی گوێ دەگەڕێتەوە بۆ ٥٣٠٠ ساڵ لەمەوپێش.

وا دیارە نەخۆشەکە گیرۆدەی ئێش و ئازارێکی لەڕادەبەدەر بووە.
ئاسەوارەکانی یەکەم دەستتێوەردانەکانی مرۆڤ لە جەستەی نەخۆشێک بۆ کەمکردنەوەی ئێش و ئازاری ئەو، هەرچەند بۆ مرۆڤی ئەمڕۆ بێزارکەرە بەڵام بنەمای زانستی پزیشکی لەوێوە سەرچاوە دەگرێت.

کەونارناسانی ئیسپانی ئاسەواری کۆنترین نەشتەرگەری لەسەر گوێی مرۆڤێکیان دۆزیوەتەوە کە دوای پشکنینی کاسەسەری، دەرکەوت کە دەگەڕێتەوە بۆ ٥٣٠٠ ساڵ لەمەوپێش.
ئەوان پێیان وایە بۆ بێجووڵەڕاگرتنی نەخۆش لە کاتی نەشتەرگەریدا، لە ماددە سڕکەرەکان (وەک تریاک) کەڵکیان وەرگرتووە.

زانایانی زانستگەی ڤایادۆلیدی ئیسپانیا، ئەم کاسەسەرەیان کە ساڵی ٢٠١٨ لە شوێنەواری پشکنینی “دۆڵمێن ئێڵ پێندۆنیس” لە نزیک شاری “بوڕگۆس” هەڵکەوتوو لە باکووری ئیسپانیا دۆزیوەتەوە، پشکنی و دیتیان دوو کونی هاوشێوە لە هەردوو تەنیشتی کاسەسەر، لەسەر ئێسکی ماستۆید لەبن گوێ هەیە. ئێسکی ماستۆید پشتیوانی لە گوێ دەکات و هەروەها یارمەتی دەدات پەستانی گوێ لە ئاستێکی گونجاودا ڕابگیرێت.

نەخۆشەکە ژنێکی ٣٥-٥٠ ساڵە بووە و وا وێ دەچێت کە لانی کەم چەند مانگ دوای نەشتەرگەرییەکە زیندوو مابێت.

ئەم نەشتەرگەرییە لەوانەیە بۆ لەناوبردنی چەشنێک چڵککردن ئەنجام درابێت. ئەمڕۆ دەزانین کە ئەگەر ئەم چڵککردنە دەرمان نەکرێت، نەخۆش تووشی گوێگرانی، مەیینیی خوێن، هەوکردنی پەردەی مێشک یان تەنانەت دوومەڵی مێشک دەبێت.

وشەکان:
psychotropic drug: ماددەی سڕکەر
Valladolid: ڤایادۆلید
dig site: شوێنەواری پشکنین
Dolmen of El Pendónis: دۆڵمێن ئێڵ پێندۆنیس
Burgos: بوڕگۆس
mastoid bone: ئێسکی ماستۆید
Blood Clot: مەیینی یان ڕەقبوونی خوێن
meningitis: هەوکردنی پەردەی مێشک
brain abscess: دوومەڵی مێشک

وەرگێڕ: کەریم بایرامی
چاودێری زمانی: حەسەن مووسازادە

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button
ورود | ثبت نام
شماره موبایل یا پست الکترونیک خود را وارد کنید
برگشت
کد تایید را وارد کنید
کد تایید برای شماره موبایل شما ارسال گردید
ارسال مجدد کد تا دیگر
برگشت
رمز عبور را وارد کنید
رمز عبور حساب کاربری خود را وارد کنید
برگشت
رمز عبور را وارد کنید
رمز عبور حساب کاربری خود را وارد کنید
برگشت
درخواست بازیابی رمز عبور
لطفاً پست الکترونیک یا موبایل خود را وارد نمایید
برگشت
کد تایید را وارد کنید
کد تایید برای شماره موبایل شما ارسال گردید
ارسال مجدد کد تا دیگر
ایمیل بازیابی ارسال شد!
لطفاً به صندوق الکترونیکی خود مراجعه کرده و بر روی لینک ارسال شده کلیک نمایید.
تغییر رمز عبور
یک رمز عبور برای اکانت خود تنظیم کنید
تغییر رمز با موفقیت انجام شد