بابەتژینگە

کشتوکاڵ و سووتەمەنیی فۆسیلی؛ ئاڵاهەڵگرانی زیادبوونی مێتان لەنێو بەرگەهەوای زەوی

بڵاوبوونەوەی مێتان کە یەکێک لە گازە گوڵخانەییە گرنگەکانە، کێشەیەکی جدییه، بەڵام زانینی ئەوەش کە لە کوێ و به چ هۆیەکەوە زۆرتر بڵاو دەبێتەوە گرنگە.

کشتوکاڵ، شوێنی ژێر خاک خستنی زبڵەکان و کەڵکوەرگرتن لە سووتەمەنییە فۆسیلییەکان کە لە چالاکییەکانی مرۆڤن؛ هۆکاری سەرەکی بڵاوبوونەوەی ٤۰ ملیۆن تۆن مێتانی زۆرتر لە ساڵی ۲۰۱۷ بە بەراورد لەگەڵ سەرەتاکانی ساڵی ۲۰۰۰ بوون لە بەرگەهەوای زەویدا.

کشتوکاڵ و سووتەمەنیی فۆسیلی؛ ئاڵاهەڵگرانی زیادبوونی مێتان لەنێو بەرگەهەوای زەویئاگاداربوونەوە لە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی زۆرتری پیسکەرەکان کاتی داڕشتنی ستراتژی بۆ کەمکردنەوەی بڵاوبوونەوەیان لەنێو ژینگە گرنگی خۆی زۆرتر نیشان دەدات؛ بۆ نموونە کەمکردنەوەی خواردنی گۆشت ڕێگەیەکە بۆ کەمکردنی بڵاوبوونەوەی مێتان لە کێڵگەکانی بەخێوکردنی مانگادا.

لە ساڵی ۲۰۱۷دا چالاکییەکانی مرۆڤ، نزیکەی ۳٦٤ ملیۆن تۆن مێتانی لەنێو بەرگەهەوادا بڵاو کردەوە، لە کاتێکدا کە ڕادەی بڵاوبوونەوەی مێتان لە ساڵی ۲۰۰۰دا، ۳۲٤ ملیۆن تۆن بوو. نزیکەی نیوەی ئەم زیادکردنە ۱۲ لەسەدییەی بڵاوبوونەوەی مێتان لە ساڵی ۲۰۰۰ تا ۲۰۱۷ دەگەڕێتەوە بۆ فراوانبوونی کشتوکاڵ و شوێنی ژێر خاک خستنی زبڵەکان؛ ئەو نیوەکەی تریشی دەگەڕێتەوە بۆ کەڵکوەرگرتن لە سووتەمەنییە فۆسیلییەکان. لە چەند شوێنێک وەک ئەفریقا، ئاسیای باشوور و ئۆقیانووسیا، زۆربوونی کشتوکاڵ لەسەر بڵاوبوونەوەی زۆرتری مێتان زاڵ بووە؛ هاوکات لە چین و ئەمریکا بەکارهێنانی سووتەمەنیی فۆسیلی هۆی بڵاوبوونەوەی زۆرتری مێتان بووە.

بەپێی وتەی بەڕێوەبەرایەتیی بەشی ئۆقیانووسی و ئاتمۆسفەریی نەتەوەیی ئەمریکاش، ڕادەی بڵاوبوونەوەی مێتان لەساڵی ۲۰۱۹ لە بەرگەهەوادا گەیشتووەتە نزیکەی ۱٨۷٥ بەش بۆ هەر ملیارێک، له کاتێکدا ئەم ڕادەیە لە ساڵی ۲۰۱۷، ۱٨٥۷ بەشە لە هەر ملیارێک؛ ئەمە بەو واتایەیە کە لە ساڵی ۲۰۱۷ەوە ڕادەی بڵاوبوونەوەی مێتان نەک هەر کەمی نەکردووەتەوە، بەڵکوو تا ساڵی ۲۰۱۹ زیادیشی کردووە.

landfill waste شوێنی ژێر خاک خستنی زبڵ

U.S. National Oceanic and Atmospheric Administration
بەڕێوەبەرایەتیی بەشی ئۆقیانووسی و ئاتمۆسفەریی نەتەوەیی ئەمریکا

وەرگێڕ: هانا جاری
دیزاینی وێنە: دۆلان هێرش
چاودێری زمانی: سروە ئەمین ساڵحی

سەرچاوە:
sciencenews.org

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button