بابەتتەندروستی

بۆچی لە گەرماودا گۆرانی دەڵێین؟

بە ئەگەری زۆرەوە ئێوەش لە گەرماودا حەز بە گۆرانی وتن دەکەن. ڕەنگە لە کاتی ئاساییدا هیچ کاتێک گۆرانی نەڵێن بەڵام لەژێر دووشی گەرماودا ئەو گۆرانییانەی کە پێتان خۆشە بیڵێنەوە؟ هۆکاری ئەمە چییە؟

هۆکای ئەوەیە کە کاشییەکانی گەرماو دەنگ وەخۆ ناگرن. کاتێک لەژێر دووشی حەمامدا گۆرانی دەڵێن شەپۆلەکانی دەنگتان لە سەر کاشییەکان دەدات و پەرچ دەبێتەوە. کەواتە دەنگەکە ماوەیەکی زیاتر لەنێو هەوادا دەسووڕێتەوە و بەرز و بەهێزتر و خۆشتر دەگاتە گوێتان.

لە لایەکی دیکەوە بەپێی توێژینەوەیەک دەرکەوتووە کە لە کاتی گۆرانی وتندا هۆرمۆنی ئۆکسیتۆسین و ئێندۆرفین دەردەدرێن، هۆرمۆنی ئۆکسیتۆسین لە پتەوکردنی متمانە، هاودڵی و لێکگرێدانی پەیوەندییەکاندا کاریگەرە. لەشی ئێوە لە وەڵامدانەوەی سترێس و خەمدا هۆرمۆنی ئێندۆرفین دەردەدات کە هێمنتان دەکاتەوە و لە کەمکردنەوەی ئێشدا دەور دەگێڕێت.

هەروەها بەپێی توێژینەوەیەکی دیکە دەرکەوتووە کە گۆرانی وتن لە تەمەنی سەروو ٦٠ ساڵیدا ڕێژەی هۆرمۆنی کۆرتیسۆڵ کەم دەکاتەوە و دۆخی جەستەیی و دەروونییان باشتر دەکات.

کەواتە لە هەموو تەمەنێکدا لەژێر دووشی گەرماو گۆرانی بخوێنن.

وەرگێڕ: هێمن موحەمەدیان

سەرچاوە:
https://www.mic.com/articles/109012/science-proves-you-actually-do-sound-better-when-you-sing-in-the-shower
https://psycnet.apa.org/record/2013-26499-001
https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pmc/articles/PMC4033614/

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button