بابەتژینگە

گەرمای زەوی و ئاستی ئاوی دەریاکان خەریکی بەرزبوونەوەن.

شارە کەناراوەکان ئێستاش لە لافاو زیان دەبینن و هەر کام لە بەرپرسانیان بە جۆرێک خەریکی بەربەرەکانێ لەگەڵ ئەم گرفتانەن.
گەرمبوونی زەوی و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان بە هۆی توانەوەی بەفرەکانەوە، زۆر شاری گەورەی جیهانی خستووەتە مەترسیی نوقم بوونەوە.
١- جاکارتا – ئەندۆنیزیا
پێتەختی ئەندۆنیزیا ساڵی ١٧ سەنتیمەتر بن ئاو دەکەوێت و چاوەڕوان دەکرێت تا ساڵی ٢٠٥٠ شارەکە بە تەواوی نوقم بێت. حکومەتی ئەندۆنێزیا خەریکه پێتەختی خۆی ١٦٠ کیلۆمەتر دەگوازێتەوە و ١٠ ملیۆن کەس ماڵی خۆیان بەجێ دەهێڵن.
٢- لاگۆس – نیجێریا
گەورەترین شاری ئەفریقا به حەشیمەتی ٢١ ملیۆن کەسەوە، تا کۆتایی ئەم سەدەیە، ٢ مەتر بن ئاو دەکەوێت.
٣- هیوستن – ئەمریکا
بەشێک له شاری ٦ ملیۆن کەسیی هیوستن ساڵی ٥ سانتیمەتر بن ئاو دەکەوێت. لەم دواییەدا، دوای گەردەلوولی هارڤێی، ٣٠ هەزار کەس ماڵیان ڕووخا.
٤- داکا – بەنگلادش
بەشی بەنگلادش له گەرمبوونی زەوی تەنیا ٠.٣٪ی جیهانه بەڵام تا ساڵی ٢٠٥٠ جگە له داکای پێتەخت، ئاو ١٧ لەسەدی خاکی ئەو وڵاتە دەگرێت و ١٨ ملیۆن کەس ئاواره دەبن.
٥- ڤێنیز – ئیتالیا
ڤێنیز شارێکه که خۆی لەسەر ئاو درووست بووە و ساڵی ٢ میلیمەتر ئەو ئاوه بەرز دەبێتەوە، بەڵام هاتنی لافاو لەم ساڵانەی دوایی بۆ ناو شارەکە، وای له حکومەتی ئیتالیا کرد به سەرفی ٦.٥ ملیار دۆلارەوە، بەنداوێک له دەوراندەوری شار دروست بکات.
٦- ڕۆتێردام – هۆڵەندا
٩٠٪ی شاری ڕۆتێردام هەر ئێستاش لە ژێر ئاستی ئاوی دەریایه، ئەندازیارانی هۆڵەندی به درووستکردنی گۆم و بەنداو بەرگرییان کردووه لەوەی که شارەکه نوقم بێت. بەڵام تاکوو کۆتایی ئەم سەدەیە، یەک مەتری دیکە ئاوی دەوروبەری شارەکە بەرز دەبێتەوە.
٧- ئۆزاکا – ژاپۆن
بەشێک له شارێک که کۆی داهاتی خۆماڵیی (GDP)ی ئەو یەکسانه لەگەڵ وڵاتی هۆڵەندا، تا کۆتایی ئەم سەدەیە لەژێر ئاو نوقم دەبێت و ٥ ملیۆن کەس لە ١٩ ملیۆن حەشیمەتی ئەو شاره ئاوارە دەبن.
٨- شانگهای – چین
زانایانی بەریتانی دەڵێن له هەموو شارەکانی جیهاندا، شانگهای شارێکه کە له ئەگەری لافاودا زۆرترین زیانی ئابووری دەبینێت. بۆیە حکومەتی چین بە سەرفی ٥ ملیار پۆندەوە به درووستکردنی بەنداو و سیستەمی گواستنەوەی ئاو، بەرگریی لەم زیانه کردووه.
٩- نیۆرلێئان – ئەمریکا
بەشێکی زۆری ئەم بەندەرە گەورەی ئەمریکا هەر ئێستاش ٥ مەتر له ئاستی ئاوی دەریاکان نەویترە و ساڵانەش ٥ سەنتیمەتر نوقمتر دەبێت و لە ئاکامدا تا ساڵی ٢١٠٠ بن ئاو دەکەوێت.

وەرگێڕ: کەریم بایرامی
پێداچوونەوەی زمانی: سروە ئەمین ساڵەحی

سەرچاوە:

www.weforum.com

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button