بابەتگەردوونناسی

یەکەم ڕۆبۆتی چوارپێی تایبەت به ڕێپێوانی مەریخ

یەکەم ڕۆبۆتی چوارپێی تایبەت به ڕێپێوانی مەریخ

گەرچی ڕۆبۆتی چەرخدار هاوسەنگتر و خۆڕاگرترە، بەڵام ئەم ڕۆبۆتە چوارقاچە، دەتوانێت به هەندێک شوێندا بڕوات که ڕۆبۆتی چەرخدار پێی ناکرێت.

ئەو ڕۆبۆتانەی تا ئێستا بۆ ڕێپێوانی مەریخ دروست کراون لە یەک تایبەتمەندیدا هاوبەشن، ئەویش ئەوە کە هەموویان تەگەریان هەیە.

زانایانی زانستگەی ETH Zürichی سویسرا به هاوکاریی زانایانی ڕێکخراوەی ماکس پلانک له ئەڵمانیا، لەسەر ڕۆبۆتێکی چوارپێ بە ناوی SpaceBok کاریان کردووه و گەیشتوونەتە دەرەنجامی دڵخوازی خۆیان.

ئەم ڕۆبۆته تایبەتە بۆ ڕێپێوانی ڕێگەی بەردین یا زیخەڵان، هەروەها بۆ ڕێگەی هەوراز و نشێوی سەر مەریخ دروست کراوه که لەوانەیە ڕۆبۆتێکی چەرخدار نەتوانێت پێیدا بڕوات.

لە تاقیکردنەوەکاندا ئەم ڕۆبۆته توانیویەتی لەسەر ڕووبەرێکی لار به گۆشەی ٤٥ پله -که بۆ ئەوەی بارودۆخی سەر مەریخ هاوشێوەسازی بکرێت، به زیخ داپۆشرابوو- بەرەوسەر، بەرەوخوار و هەروەها به شێوەی ئاسۆیی ڕێپێوان بکات.

ئامادە کردن: کەریم بایرامی
پێداچوونەوەی زمانی: ئەمیر ئارمانی

سەرچاوە :
https://interestingengineering.com/meet-spacebok-the-first-four-legged-robot-set-for-mars

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button