بابەتگەردوونناسی

هۆکاری گۆڕانی وەرزەکان؟

ساڵی زەوی بە چوار وەرزی بەهار، هاوین، پاییز و زستان دابەش بووە. وەرزەکان دەبنە هۆی گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە کەشوهەوا و ژینگەی ئێمە.

گۆڕانی وەرزەکان بە هۆی لاربوونی تەوەری زەوی ڕوو دەدات. شوێنی ژیانی ئێمە، واتە زەوی لە یەک ساڵدا کە ۳٦٥ ڕۆژە، سووڕێکی تەواوی بە دەوری خۆردا هەیە. ئەو بڕە تیشکەی خۆر کە هەر بەشێکی زەوی وەریدەگرێت، بەپێی سووڕانەوەی زەوی لەم خولگەیەدا بگۆڕە. ئەمانە بە هۆی لاربوونی تەوەری زەوییە کە لە دەرەنجامی ئەم لاربوونەدا بۆ نیوەی یەکەمی ساڵ، نیوەگۆی باکووری زەوی زۆرتر تیشکی خۆر وەردەگرێت و بۆ نیوەی دووهەمی ساڵ، نیوەگۆی باشووری زەوی زۆرتر تیشکی خۆر وەردەگرێت.

Axis  تەوەر
tilt لێژایی، لاربوون

ئامادە کردن:هانا جاری

سەرچاوە:
https://science4fun.info/seasons/

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button