هەواڵەکانی هۆژین‌هەواڵی ڕێکخراوە

بانگەوازی ناردنی بابەت بۆ ژمارەی ١٣ی گۆڤاری زانستیی ھۆژین

? بانگەوازی ناردنی بابەت بۆ ژمارەی ١٣ی گۆڤاری زانستیی ھۆژین ?

گۆڤاری زانستیی ھۆژین داوا لە سەرجەم توێژەران، زانستوانان، نووسەران و خوێندکارانی کوردستان دەکات کە نووسراوە زانستییەکانی خۆیان لە کاتی دیاریکراودا و بەپێی چوارچێوەی دیاریکراو بۆ بڵاوبوونەوە لە ژمارەی ١٣ی گۆڤاردا بنێرن. ژمارەی ١٣یەمی گۆڤاری هۆژین لە کۆتایی زستانی داھاتوودا چاپ و بڵاو دەبێتەوە.

‼️جێی ئاماژەیە کە ژمارەی ۱٣یەمی گۆڤاری هۆژین بە تەوەری تایبەتی “گۆڕانی ئاووهەوا” بڵاو دەبێتەوە. بەم بۆنەیەوە گۆڤاری هۆژین داوا لە زانایان و توێژەران دەکات کە بابەتە سەرنجڕاکێشەکانی خۆیان لەسەر هەر کام لە تەوەرەکانی خوارەوە بۆ بڵاوبوونەوە لە ژمارەی ۱٣ی گۆڤار بنێرن:

١. هەڕمێنەرەکانی ژینگە، بەرگەهەوا و هتد و کاردانەوەیان
٢. بەرهەمهێنانی هێزی کارەبا و گەرمبوونی زەوی
٣. کارگەریی گەرمبوونی زەوی لەسەر ژیانی مرۆڤ و بوونەوەرەکانی تر
٤. هێزگەکانی کارەبا و دەوریان لەسەر گەرمبوونی زەوی
٥. ئاستی بڵاوبوونەوەی گازە گوڵخانەییەکان و کاردانەوەیان
٦. وزە جێگرەوەکان و کاردانەوەیان لەسەر بەرگەهەوا
٧. مەترسییەکانی سەر زەوی بە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و چارەسەرەکانیان
٨. گۆڕانکارییە مۆرفۆلۆژییەکان و جووڵانەوەی بەرگەهەوا و کاردانەوەیان لەسەر با و باران و ڕەشەباکان
٩. گرفتی گۆڕانی ژینگەیی بەتایبەت لەسەر جەمسەرەکانی زەوی و کاریگەرییەکانی
١٠. ڕێکارە زانستییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە ئاماژەپێکراوەکان
١١. هەر تەوەرێکی پێوەندیداری تر

گۆڤاری زانستیی ھۆژین یەکەم گۆڤاری زانستی گشتیی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و لە ئێستادا وەک تەنیا گۆڤاری زانستی-گشتیی کوردی، بەوپەڕی شانازییەوە، بە ژمارەی پێوانەی نێودەوڵەتیی ISSN-2645-5080 دەستنیشان کراوە.

بەردەنگی گۆڤاری زانستیی ھۆژین بە گشتی کۆمەڵگای کوردستانە. ھۆژین ھەوڵ دەدات بنەماکانی ڕۆژنامەگەریی زانستی لەبەرچاو بگرێت و بە زمانێکی سادە زانست بۆ کۆمەڵگا بڵێتەوە. بابەتە نێردراوەکان بۆ گۆڤاری زانستیی هۆژین لەلایەن پسپۆڕان و توێژەرانەوە پێداچوونەوەیان بەسەردا دەکرێت.

بۆ زانیاریی زیاتری نووسەر، تکایە سەردانی ماڵپەری خوارەوە بکەن: Hojan.org/4authors

بۆ دیتنی چوارچێوەی دیاریکراوی وتارەکان لە هۆژیندا، تکایە سەردانی ئەم لینکە بکەن: http://tiny.cc/Hojin_Template

? لینکی ماڵپەڕی ناردنی وتار:
https://hojan.org/article-submission/

? دوایین مۆڵەت بۆ ناردنی بابەتەکان:
٣٠ی خەرمانان ۲۷۲١
٣٠ شهریور ۱٤٠٠ September 21st , 2021

ئیمەیلی گۆڤار: Govar.hojan@gmail.com

لەگەڵ ڕێز و سپاس،
ئەهوەن جەلالی،
سەرنووسەری سەرەکیی گۆڤاری زانستیی ھۆژین،
بە نوێنەرایەتیی دەستەی سەرنووسەرانی گۆڤاری زانستیی هۆژین

ماڵپەڕ: hojan.org
فەیسبوک: fb.com/ZanistHojan
ئینستاگرام: @ZanistHojan
کاناڵی تێلێگرام: https://t.me/ZanistHojan
تویتەر: http://Twitter.com/ZanistHojan
گووگڵبوکس: http://tiny.cc/Hojin_Magazine

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button