بابەتتەکنەلۆجیا

بەرهەمهێنانی ئاو لە هەوا و تیشکی خۆر 

بەرهەمهێنانی ئاو لە هەوا و تیشکی خۆر

لە ئوسترالیا، وشکترین پارزەوی دنیا، ئاوی خواردنەوە بەرهەمێکی گرانباییە. ساڵانه بە سەدان ملیۆن لیتر ئاوی بوتڵە دەخورێتەوە. زۆربەی ئاوی خواردنەوەی ئێمه له بوتڵەی PET ڕادەگیرێت. ئەگەر ئەم بەرهەمە پلاستیکییە دووبارە بەکار نەهێنرێتەوە، بە ملیۆن بوتڵەی ئاو دەچنە ناو زبڵەکان و زیانێکی زۆر بە سروشت دەگەیەنن.

کۆمپانیای هایدرۆپەنێل، هەڵکەوتوو لە ویلایەتی ئاریزۆنای ئەمریکا –کە کەشوهەوایەکی وشک و کەمئاوی هەیه– ڕێگەچارەیەکی نوێی دۆزیوەتەوە. تەختەی هایدرۆپەنێل کە بە ناوی SOURCE دروست دەکرێت، لە جیاتی پاڵاوتنی ئاوی ژێرزەوی، بە وزەیەک کە لە تیشکی خۆر وەریدەگرێت، شێی هەوا دەگرێت و دەیکاتە ئاوی خواردنەوە. بەم چەشنە لە هەر جێگایەک کە ئەم تەختانە دابمەزرێن، ئاوی خواردنەوەمان دەبێت و ئیتر پێویستیمان به بوتڵەی پلاستیکی نامێنێت. بڕیار وایە لە شارەکانی سیدنی، ئادێلاید و کانبێرا، بۆ تاقیکردنەوە لە چەند شوێن تەختەکانی هایدرۆپەنێل دابمەزرێت. بەراورد دەکرێت هەر تەختەی هایدرۆپەنێل لە ماوەی ١٥ ساڵ کارکردن لە کەشوهەوای ئوسترالیادا، بە ڕێژەی ٢٠،٠٠٠ بوتڵە، ئاو بەرهەم بهێنێت. Moisture: شێ

وەرگێڕ: کەریم بایرامی

چاودێری زمانی: ئەمیر ئارمانی

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button