بابەتژینگە

کۆستاریکا چۆن بوو بە پێشەنگی شۆڕشی وزەی پاک لە جیهاندا؟

کۆستاریکا چۆن بوو بە پێشەنگی شۆڕشی وزەی پاک لە جیهاندا؟

کۆستاریکا شۆڕشی وزەی پاک لە دنیادا ڕێبەری دەکات. لە ساڵی ٢٠٢٠دا سەرچاوەی زیاتر لە ٩٩٪ی کارەبای کۆستاریکا لە وزەی جێگرەوە بەرهەم هاتووه. تەنانەت سەرچاوەی کارەبای ئەم وڵاتە بۆ ماوەی ٣٠٠ ڕۆژ تەنیا لە وزەی جێگرەوە بووە. لە کۆستاریکا بارانێکی زۆر دەبارێت، ئاوێکی زۆر لە بەنداوەکان هەیە که کارەبا بەرهەم دەهێنن. لە ٢٠١٦دا هێزگەیەکی هایدرۆپاوەی ٣٠٥ مێگاواتی دەستی بەکار کرد کە کارەبای نیوەی ماڵەکانی کۆستاریکای دابین دەکرد. ئەم وڵاته هەر وەها لە هێزی ژیۆتێرماڵ واتا هێزی ئاوی گەرمی ژێر زەوی کەڵک وەردەگرێت. حکومەتی کۆستاریکا بەڵێنی داوە تا کۆتایی ٢٠٢٢، بۆ ئەم وڵاته ٥ ملیۆن کەسییه، ٣٧ هەزار ئۆتۆمبێلی کارەبایی هاوردە بکات.

وەرگێڕ: کەریم بایرامی

چاودێری زمانی: سروە ئەمین ساڵەحی

سەرچاوه

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button