بابەتتەکنەلۆجیا

ئینتەرنێتی سەتەلایتی لە کوردستان؟

ئینتەرنێتی سەتەلایتی لە کوردستان؟

دەنگۆیەک بڵاو بووەتەوە کە دەڵێت ئامێرەکانی ئینتەرنێتی سەتەلایتیی ستارلینک لە کوردستان چالاکن و خەڵک دەتوانێت بیکرێت. چەند ڕۆژ لەمەو پێش هەندێک لە هەواڵنێرییەکان هەواڵی ساختەکارییەکی گەورەیان بڵاو کردووەتەوە کە تێیدا باس لەوە دەکرێت کە ئامێری ساختەی ستارلینک بە تێچوویەکی زۆر کەمتر لە تێچووە سەرەکییەکەی بە هەندێک کەس دەفرۆشرێت. لەم ساختەکارییەدا داوا دەکرێت تێچووەکە بە بیتکۆین بدرێت. بۆیە هیوادارین خەڵک وریا بن لەم بوارەدا. ئینتەرنێتی سەتەلایتیی ستارلینک، لە چەند وڵاتی دنیا، بە شێوازی تاقیکردنەوەیی چالاکە. ستارلینک بۆ فرۆشی ئامێرەکەی داوای ٤٩٩ دۆلار و بۆ ئابوونەی مانگانە داوای ٩٩ دۆلاری ئەمریکی دەکات. ئەم جۆرە ئینتەرنێتە پێویستی بە دیشێک هەیە بۆ وەرگرتن و ناردنی زانیاری. ئەم دیشانە هەوڵ دەدەن لەگەڵ سەتەلایتەکانی ستارلینک کە نزیک ٥٠٠ کیلۆمەتر لە زەوی مەودایان هەیە پێوەندی بگرن و داتا ئاڵوگۆڕ بکەن.

ئامادەکردن: ئاسۆ ڕەحیمزادەگان

پێداچوونەوەی زمانی: سروە ئەمین ساڵەحی

سەرچاوە١

سەرچاوە٢

 

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button