بابەتتەکنەلۆجیا

بەرهەمهێنانی تەماتە بە ئاوی سوێری دەریا و لە شوێنێکی بیابانیدا

ئەم ڤیدیۆیە کە دەیبینن، وڵاتی ئوسترالیایە و لە ئاوی سوێری دەریا تەماتە بەرهەم دەهێنن.

بەرهەمهێنانی تەماتە بە ئاوی سوێری دەریا و لە شوێنێکی بیابانیدا ئەم ڤیدیۆیە کە دەیبینن، وڵاتی ئوسترالیایە و لە ئاوی سوێری دەریا تەماتە بەرهەم دەهێنن.

بە کارێکی زۆر ژیرانە و لە شوێنێکی بێ ئاوی باشووری ئوسترالیادا، بە یارمەتیی وزەی خۆر، ١٧٠٠٠ تۆن تەماتە بەرهەم دەهێنن کە ٪١٥ی سەرجەم بەرهەمی تەماتەی ئوسترالیایە.

لە ساڵی ٢٠١٦دا ئەم پرۆژەیە دەستی پێ کردووە بە یارمەتیی ٢٣ هەزار ئاوێنەی خۆری، گشت ڕۆژێک یەک ملیۆن لیتر ئاوی شیرین لە ئاوی سوێری دەریا بەرهەم دەهێنن و لە گوڵخانەکان کەڵکی لێ وەردەگرن. تەنانەت ئەم گوڵخانانە پێویستیان بە خۆڵیش نییە و لە میتۆدی ئاوی ( هیدرۆپۆنیک) بە مەبەستی بەرهەمهێنان کەڵک وەردەگرن.

ئەم شێوازە، کارێکی زۆر باشە بۆ قازانجبەخشکردنی زۆر شت لە هەر شوێنێک، تەنانەت ئەگەر بیابانێکی چۆڵی لای دەریا بێت و خۆڵەکەشی بەکەڵک نەیەت.

HYDROPONIC

وەرگێر: ئیحسان ئیزەدی

چاودێری زمانی: ئەمیر ئارمانی

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button