بابەتتەکنەلۆجیا

سەتەلایتی ستارلینک و چەند پرسیاری باو:

سەتەلایتی ستارلینک و چەند پرسیاری باو:

ئایا دەکرێت لە وڵاتێکی تر دیشی ستارلینک بکڕین و دواتر بیهێنین و لە کوردستان کەڵکی لێ وەربگرین؟ نەخێر. ئەمە وەڵامی ماڵپەڕی فەرمیی ستارلینکە . لەوێدا دەوترێت کە بۆ هەر دیشێک لەلایەن ستارلینکەوە بانەیەکی جوگرافیایی دیاری کراوە کە ئەگەر دیشەکە بڕواتە دەرەوەی ئەو خانە دیاریکراوە، ئیتر چالاکیی نامێنێت و ناتوانێت سیگناڵ وەرگرێت و بینێرێت. پرسیار: ئایا سەتەلایتەکانی ستارلینک لە ئاسمانی کوردستاندا هەن؟ وڵام: بەڵێ. ستارلینک، زانیاریی شوێنی هەموو سەتەلایتەکانی بە ئاشکرایی بڵاو دەکاتەوە. ئەم کارە زیاتر بۆ ئەوەیە کە سەتەلایتەکانی ستارلینک نەبنە هۆی کێشە بۆ وێنەگرانی ئاسمان. ئەگەر سەرنجی شوێنی هاتوچۆی سەتەلایتەکانی ستارلینک بدەین ، دەبینین سەتەلایتەکانی ستارلینک بەردەوام بە ئاسمانی کوردستاندا هاتوچۆ دەکەن. پرسیار: ئایا ستارلینک لە وڵاتانی دراوسێی ئێراندا چالاکە؟ نەخێر. دەکرێت لەڕێی ماڵپەڕی ستارلینک زانیاریی زیاتر لەم بارەوە وەرگرین .

لەم ماڵپەڕەدا، کاتێک دەتهەوێت دیشێک بۆ ناوچەیەکی وڵاتی تورکیە بکریت، پێت دەڵێت کە ستارلینک هێشتا چالاک نییە و پلان وایە کە تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢١ی زایینی ستارلینک لەوێ چالاک ببێت. بەو مەرجەی کە مۆڵەتی یاسایی بدرێتێ. کاتێک بۆ هەرێمی کوردستان دەگەڕێیت، پێت دەڵێت کە تا ساڵی ٢٠٢٢ بەو ناوچەیە ناگات. سەرنجڕاکێشە کە کاتێک بۆ شارێکی ئێران دەگەڕێیت، هیچ کاتێکی دیاریکراوت بۆ چالاکبوونی ئەم سیستمە پێ ناڵێت. کەواتە، بەکورتی، ستارلینک، نە لەناو ئێران و نە لە ناوچەی دەورووبەریدا، هیچ چالاکییەکی نییە. هەڵبەت ئەوەش لەبەر چاو بگرن کە ئەم زانیارییانە، دەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا ئاڵوگۆڕیان بەسەردا بێت.

ئامادەکردن: ئاسۆ ڕەحیمزادەگان

پێداچوونەوەی زمانی: سروە ئەمین ساڵەحی

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button