بابەتتەندروستی

نیشانەکانی جۆری دێڵتای کۆڤید چین؟

نیشانەکانی جۆری دێڵتای کۆڤید چین؟

دوو ساڵ لەمەوبەر، پژمین و کۆکین شتێکی ئاسایی بوو. بەڵام ئێستا هەر کەس دەپژمێت یا دەکۆکێت، نیگەران دەبێت نەوەکوو تووشی کۆرۆنا بووبێت. هەر لە سەرەتای دەستپێکی کۆرۆناوە، لەگەڵ نیشانەکانی ئاشنا بووین: هەست نەکردن بە تام و بۆن، تا (یاو)، کۆکین، هەناسە تەنگی و ماندوویی. ئێستا کە جۆری دێڵتای کۆڤید لە سەرانسەری جیهاندا بڵاو بووەتەوە، ئایا نیشانەکانی تووشبوون وەک جاران ماون؟ زۆربەی ئەو تووشبووانەی ناچار دەبن لە نەخۆشخانەکان بمێننەوە ئەوانەن کە ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرنەگرتووە یان سیستمی بەرگرییان زۆر لاوازە کە زۆرتر هاواری ئێش و پەستانی بێبڕانەوەی سینگ و هەناسەتەنگی دەکەن.

هەروەها لە ویلایەتەکانی لویزیانا، تێگزاس و ئارکانزاس کە ڕێژەی وەشاندنی ڤاکسینی کۆرۆنا لەچاو ویلایەتەکانی دیکەی ئەمریکا کەمترە، بە ڕواڵەت دەبینرێت که لاوان و تازەلاوانێک کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە، زۆرتر بۆ نەخۆشخانەکان دەنێردرێن. خێرایی بڵاوبوونەوەی جۆری دێڵتا، دوو هێندەی جۆرەکانی پێشوویەتی و ڤایرۆسەکە بە خێراییەکی یەکجار زۆر لەناو لەشدا بڵاو دەبێتەوە. بە چەشنێک کە نێو لووت و قوڕگی نەخۆشی تووشبوو بە جۆری دێڵتا، چەند قات زیاتر لە تووشبووان به جۆرەکانی پێشوو، ڤایرۆسی کۆڤید لە خۆیدا ڕادەگرێت. دوکتۆر چان لە نەخۆشخانەی ماسۆچۆسێت دەڵێت: ئەو نیشانانەی ئێستا دەیبینین زۆر لە نیشانەکانی هەڵامەت دەچن وەک: کۆکه، ئاوی لووت و پژمین. هەروەها سەرئێشە و ئازاری قوڕگیش زۆر دەبینرێت. تا و هەست نەکردن به تام و بۆن زۆر کەمتر بووه. دکتۆر ڕاتنێر لە نەخۆشخانەی نیۆیۆرک دەڵێت: ئەگەر ڤاکسینی کۆڤیدتان وەرگرتووە، بەم حاڵەشەوە دیسان هەر دەەتوانن ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاو بکەنەوە.

وەرگێڕ: کەریم بایرامی

چاودێری زمانی: سروە ئەمین ساڵەحی

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button