بابەتتەندروستی

مەودای کۆمەڵایەتی دەتوانێت گیانی ۳۸.۷ ملیۆن کەس لە تەواوی جیهاندا بپارێزێت.

مەودای کۆمەڵایەتی دەتوانێت گیانی ۳۸.۷ ملیۆن کەس لە تەواوی جیهاندا بپارێزێت.
ئەگەر ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆنترۆڵ نەکرێت، دەتوانێت تەواوی دانیشتووانی جیهان تووش بکات.
توێژەرەکان دووپاتەی دەکەنەوە کە ئەمە پێشبینی نییە، بەڵکوو مەزەندەیەکە لە گەورەیی کێشەکە. پسپۆڕان دەڵێن ئەگەر ئەم نەخۆشییە کۆنترۆڵ نەکرێت، کۆرۆناڤایرۆس دەتوانێت ببێتە هۆی مردنی ٤۰ ملیۆن کەس و ۷ ملیار کەسیش تووش بکات.
توێژەرەکانی زانکۆی ئێمپریاڵی لەندەن بە پێی لێکۆڵینەوەیەک کە توانایی جیهانگیری کۆرۆناڤایرۆسی لە سەرانسەری جیهانی مەزەندە کردووە، ئەم زانیارییانەیان دۆزیوەتەوە.
توێژەرەکان هەندێک سێناریۆیان لەبەرچاو گرتووە، وەک ‘سێناریۆی بێکەموکورتی’ کە ئەگەر جیهان کاردانەوەیەکی لە بەرامبەر ڤایرۆسی کۆوید-۱۹ نەبێت، ئەم سێناریۆیە ڕوو دەدات. هەروەها سێناریۆی مەودای کۆمەڵایەتی و هەندێک سێناریۆ بۆ کەمکردنەوەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە هەیە کە زۆرترین کاریگەری لەسەر کەمکردنی نەخۆشی و مردنیان هەیە.
بە پێی ‘سێناریۆی بێکەموکورتی’ ئەگەر ئەم نەخۆشییە کۆنترۆڵ نەکرێت ٤۰ ملیۆن کەس لە ساڵی داهاتوودا دەمرن.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە مەودای کۆمەڵایەتی بە دابەزاندنی لە سەدا ٤۰ی پەیوەندی کۆمەڵایەتی و هەروەها دابەزاندنی لە سەدا ٦۰ی پەیوەندی کۆمەڵایەتی لەنێوان بەساڵاچوواندا، دەتوانێت ژمارەی مردنەکان کەم بکاتەوە.
ئەم مۆدێلە نیشان دەدات کە تەنانەت بە کەمکردنەوەی پەیوەندی کۆمەڵایەتیش، سیستەمی تەندروستی لە هەموو وڵاتەکان بە خێرایی دەبەزێت.
دوکتۆر پاتریک والکێر نووسەری ڕاپۆرتی ئێمپریاڵ دەڵێت: مەزەندە کراوە کە جیهان لە حەوتەکان و مانگەکانی داهاتوودا لەگەڵ بارودۆخێکی ئۆرژانسی تەندروستی گشتی تایبەت ڕووبەڕوو دەبێت. لێکۆڵینەوەکانی ئێمە نیشان دەدەن کە تەواوی وڵاتەکان یان دەبێ کردەوەی چڕ و گرانبەها بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە بکەن، یان سیستەمی تەندروستییان بە خێرایی دەبەزێت.
لەگەڵ ئەوەشدا ئەنجامەکان نیشان دەدەن، کردەوەی خێرا و بەکۆمەڵ لەم کاتەدا، وەک تاقیکردنەوە و جیاکردنەوەی تووشبووان و مەودای کۆمەڵایەتی بۆ بەرگری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە، دەتوانێت لە ساڵی داهاتوودا گیانی ملیۆنان کەس بپارێزێت.
بە پێی ئەم مۆدێلە جێبەجێکردنی کردەوەی خێرا دەتوانێت کاریگەریی بەرچاوی هەبێت. ئەگەر تەواوی وڵاتەکان ئەم پلانە بۆ ۰.۲ مردن لە هەر ۱۰۰۰۰۰ دانیشتوو لە ۱ حەوتەدا ڕەچاو بکەن، لەسەدا ۹٥ی مردنەکان کەم دەبێتەوە و گیانی ۳۸.۷ ملیۆن کەس دەپارێزرێت.
بەڵام ئەگەر ئەم پلانە دواتر ڕەچاو بکرێت، بۆ ۱.٦ مردن لە هەر ۱۰۰۰۰۰ دانیشتو لە ۱ حەوتەدا، ژمارەی چاکبووەکان لەم نەخۆشییە دەبێتە ۳۰.۷ ملیۆن کەس.
پرۆفیسۆر ئەزرا غەنی، سەرۆکی ئێپیدێمیۆلۆجیستی نەخۆشییەکانی تەشەنەکردن لە ئێمپریاڵ دەڵێت: تەواوی وڵاتەکان دەبێت کردەوەی خێرا و بەکۆمەڵ بۆ کەمکردنەوەی کاریگەری ئەم نەخۆشییە بەڕێوە ببەن.
کردەوەی خێرا لەسەدا ۹٥ی مردن کەم دەکات و گیانی ۳۸.۷ ملیۆن کەس دەپارێزێت.
لە هەمان کاتدا دەبێت پارێزگاری بکرێت لەو کەسانەی کە لەهەمبەر کاریگەریی تەندروستی، کۆمەڵایەتی و ئابووری ئەم کردەوانە لاوازن.
توێژەرەکان دەڵێن کە ئەنجامەکانی ئەوان لەوانەیە کێشەی ئەو وڵاتانە بێت کە داهاتی کەم یا مامناوەندییان هەیە.
پڕۆفیسۆڕ نێیل فێرگۆسێن دەڵێت: توێژینەوەکانی ئێمە بەڵگەیەکە بۆ دووپاتەکردنەوەی مەترسیداربوونی نەخۆشی کۆوید-۱۹ بۆ تەندروستیی جیهانی.

نووسەر:
ئامادە کردن: ئەژین جەلالی

وشەکان:
پاتریک والکێر Patrick Walker
ئێمپریاڵ Imperial
ئەزرا غەنی Azra Ghani
نێیل فێرگۆسێن Neil Ferguson
سێناریۆی بێکەموکورتی unmitigated scenario

سەرچاوە:
https://www.sciencefocus.com/news/coronavirus-social-distancing-could-save-38-7-million-lives-globally/

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button